به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، عه‌لی ئه‌کبه‌ر وه‌رمه‌قانی، فه‌رمانداری شاری سه‌قز وتی: سه‌قز دووهه‌مین شاری گه‌وره‌ی پارێزگای کوردستانه، ئێسته هه‌لی کار و بێ‌کاری گه‌وره‌ترین کێشه‌ی ئێمه‌یه له‌م شاره. چاوه‌ڕوانی ده‌که‌ین که کۆمپانیا گه‌وره‌کانی ده‌وڵه‌ت سه‌رمایه‌دانه‌ری زۆر گه‌وره له شاری سه‌قز ئه‌نجام بده‌ن.
ئه‌و هه‌روه‌ها زیادی کرد: به‌ستێن و توانی سه‌رمایه‌داری زۆر باش له‌م شاره‌دا هه‌یه. له ئێستادا کێشه‌ی بازاڕچه‌ی سه‌یف له حاڵی چاره‌سه‌ر بوون دایه و ۵ ملیارد تمه‌ن بۆ ئه‌م بازاڕچه‌یه دابین کراوه.
فه‌رمانداری سه‌قز ئاماژه‌ی دا: تاکوو ئێسته دوو سه‌رمایه‌دانه‌ری بیانی له شاره‌که سه‌رمایه‌دانه‌ریان کردووه و به زوویی کارگه‌ی ئاسنی ساعیو به‌ردی بناغه‌که‌ی داده‌نرێت، ئه‌م جۆره پڕۆژانه ده‌توانێت کێشه‌ی بێ‌کاری چاره‌سه‌ر بکات.
ئه‌و هه‌روه‌ها وتی: ئێمه له سه‌قز وه‌رزێری سنووری زۆر باشمان هه‌یه و ئه‌م چینه یه‌کێکن به باشترین چینه‌کانی بازه‌رگانی کردن له ئێران
Your Comment