به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له کاناڵی عێراقییه، فازل عومران، فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌کانی که‌رکووک له کاردانه‌وه به چه‌ند هه‌واڵێک که داعش دووباره ده‌ستی به سه‌ر حه‌ویجه‌دا گرتووه، وتی: حه‌ویجه و ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری له کۆنترۆڵی عێراق دایه.
عومرانی جه‌ختی کرد: تیرۆرسیته‌کانی داعش هه‌ر چه‌ند جار ڕایه‌ک هێرش ده‌که‌نه سه‌ر شه‌قامه‌کانی ئه‌م شاره و ئه‌مانه‌ش کاریگه‌ری به سه‌ر ئه‌منیه‌تی گشتی شاری حه‌ویجه‌وه نییه. هێزه عێراقییه‌کان به زوویی ئۆپراسیۆنێکی سه‌رتانسه‌ری له ناوچه‌که ده‌ست پێ ده‌که‌ن تاکوو هه‌موو ناوچه‌که له تیرۆریسته‌کانی داعش خاوێن بکرێته‌وه.
شایانی باسه که شاری حه‌ویجه هه‌ر له کاتی هێرشی ئه‌مریکا له ساڵی ۲۰۰۳وه نائارام بووه، له ساڵی ۲۰۱۴ له لایه‌ن تیرۆریسته‌کانی داعشه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا، تاکوو له سیپتامبه‌ری ۲۰۱۷ به فه‌رمانی حه‌یده‌ر عه‌بادی فه‌رمانی ئازاد کردنی دا.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تیرۆریسته‌کانی داعش له‌م شاره به ته‌واوی ده‌ر کراون و به فه‌رمی سه‌رکه‌وتنی عێراق به سه‌ر ئه‌م گرووپه تیرۆریستییه له هه‌موو عێراق ڕاگه‌یه‌ندرا، به‌ڵام هێشتا پاشماوه‌کانی داعش به شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ کاری تیرۆریستی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
Your Comment