پۆلیسی تورکیا پلانی هێرشێکی تیرۆریستی پووچەڵ کردەوە

هێزە ئەمنییەکانی تورکیا پلانی ئەندامانی پەکەکە بۆ ئەنجامدانی هێرشێکی تیرۆریستیی لە شاری ئەستەنبۆڵیان پووچەڵ کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە دەیلی سەباح، هێزە ئەمنییەکانی تورکیا پلانی ئەندامانی گرووپی پەکەکە بۆ ئەنجامدانی هێرشێکی تیرۆریستییان لە شاری ئەستەنبۆڵ پووچەڵ کردەوە.

لەو پلانە تیرۆریستییەدا بڕیار بوو ئۆتۆمبیلێکی جۆری وەن پڕ لە مادەی تەقەمەنی بتەقێندرێتەوە.

بە وتەی سەرچاوە ئەمنییەکانی تورکیا، یەکەی پۆلیسی دژە تیرۆری ئەستەنبۆڵ رۆژی ١٤ی دیسامبێر دەستی بە سەر پاسێک لە گەڕەکی "یەنی بووسنا"ی ئەستەنبۆڵ لە کاتی بارکرانی مادەی تەقەمەنی لە لایەن ئەندامانی گرووپی پەکەکەوە گرتووە.

شایانی باسە کە دەستگیرکراوان پەیوەندیان بووە بە ڕێکخەرانی هێرشی تیرۆریستیی بێ ئاکام لە دژی کۆبوونەوەی "ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی".

پۆلیسی دژە تیرۆری ئەستەنبۆڵ رۆژی ۱۳ی دیسامبێریش ۶۰ کیلۆگرام مادەی تەقەمەنیان کە بڕیار بوو بۆ ئەنجامدانی هێرشێکی تیرۆریستی لە دژی "ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی" لە ئەستەنبۆڵ کەڵکی لێ وەرگیرێت، لە گەڕەکێکی نزیک بە یەنی بووسنادا دۆزیوەتەوە و دەستیان بە سەردا گرتووە.

سەرچاوە ئەمنییەکان هەروەها ڕایانگەیاندووە کە ئاژانسی هەواڵگریی تورکیا و پۆلیسی ئەستەنبۆڵ لە نزیکەوە چالاکییەکانی ئەو گرووپە تیرۆریستییەیان بەر لە ئەنجامی هەر ئۆپەراسیۆنێک، لە ژێر چاوەدێری گرتووە.

News Code 15630

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 17 =