هەناردەی کاڵا لە سنووری بانە لە سەدا ۱۲۶ بەرزبۆتەوە

بەرپرسی گومرۆکی بانە وتی: لە ٩ مانگی ڕابردوودا ١٢٩ هەزار و ٤٢٢ تۆن کاڵا بە بایەخی ۳۹ ملیۆن و ۳۰۶ هەزار و ۴۶۷ دۆلار لە سنووری سەیرانبەندەوە هەنرادەی ئەودیوی سنووری عێراق کراوە و ئەو ڕێژەیە بە نیسبەتی ساڵی پار لە سەدا ۱۲۶ بەرزبوونەوەی بووە.

بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری ئاژانسی مێهر، سەعید سەنجانی بەرپرسی گومرۆکی بانە وتیشی: ساڵی ڕابردوو لەو ماوەیەدا ۱۰۸ هەزار و ۸۶۲ تۆن کاڵا بە بایەخی ۱۷ ملیۆن و ۳۶۳ هەزار و ۸۸ دۆلار لەم سنوورەوە هەناردە کراوە.

سەنجابی ئاماژەی دایە کاڵا هەناردەکراوەکان لە سنووری سەیرانبەندەوە و بیری هێنایەوە: کەرەسەی ماڵکردنەوە، بەربوومی کشتوکاڵی، کاریتە، کەوش، بەرهەمی پلاستیکی و شووشە بەشێکن لەو کاڵایانەی کە لەو ماوەیەدا لە سنوورەوە ئاودیوی هەرێمی کوردستان و عێراق  کراون.

ناوبراو هۆکاری بەرزبوونەوەی هەناردە لە سنووری سەیرانبەندی بانەی گەڕاندەوە بۆ چێکردن و ئامادەکردنی سیستەمی کۆگری گومرۆکی، دابەستنی سیستەمی کۆگر لە سەر دەرگانە و ڕۆیشتنگەی بازارچە و باشترکردنی ڕێژەیی ژێرخانەکانی بازارچەی سەیرانبەند.

ڕشیگەیاند: لە داهاتوویەکی نزیکدا هاوردەی کاڵا لە ڕێڕەوە سنوورییە کاتییەکانی هەنگەژاڵە و گڵەسوورە بۆ سنووری سەیرانبەند دەگوازرێتەوە و چالاکییەکانی هاوردە و هەناردە لەو سنوورەوە درێژە پێدەدرێت.

شایانی باسە کە چالاکیی بازرگانی لە سنووری سەیرانبەندی بانە لە ساڵئی ١٣٧٢ی هەتاویی بە شێوەی فەرمی و بە ئیش کردنی زیاتر لە ٦٠٠ چەرچییەوە دەستی پێکرد، بەڵام بە هۆی نەبوونی ژێرخانی پێویست لەو سنوورە، چالاکیی بازرگانیی ئەو سنوورە کەم بووەوە و لە ئیستادا ١٥ بازرگان بە شێوەی فەرمی لە سنووری سەیرانبەنددا چالاکن.

News Code 15620

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 2 =