بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کاردانەوە بە زانیاری وەرگیراو سەبارەت بە کوژرانی هاووڵاتێکی ئێرانی بە دەستی پۆلیسی کەنەدا، وێرای ئیدانەکردنی ئەو کردەوە توندوتیژانەی پۆلیسی کەنەدا، ڕایگەیاند: بە داخەوە ئاگادار کراینەوە لەوەی کە هاووڵاتێکی ئێرانی بە ناوی "بابەک سەعیدی" دانیشتووی کەنەدا کە نەخۆشیش بووە، بە زەبری گولەی پۆلیسی ئەم وڵاتە کوژراوە.
قاسمی بە ئاماژە بەوەی کە دەزگەی دیپلۆماسیی ئێران خەریکی لێکۆڵینەوە سەبارەت بە وردەکارییەکانی ئەم ڕووداوەیە، ڕاشیگەیاند؛ ئێرانیانی دانشتووی کەنەدا بۆ مسۆگەر کردنی مافە کۆنسولییان بەرەوڕووی زۆر کێشە و گرفت دەبنەوە و تاران لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا و لە پێناو ئاراستە کردنی خزمەتی کۆنسولی بە ئێرانیانی دانیشتوویی کەنەدا هەوڵێکی بەربڵاوی داوە بۆ ئەوەی دۆخێکی باشتر بێتە ئاراوە، کە هێشتا ئەنجامی پێویست و شیاوی بە دەست نەهێناوە.
شایانی باسە، بابەک سەعیدی هاووڵاتیی نەخۆشی ئێرانی، ڕۆژی شەممە لە شاری "موریسبورگ" Morrisburgی پارێزگای ئۆنتاریۆ Ontario بە زەبری گولەی پۆلیسی کەنەدا کوژرا.
Your Comment