پۆلیسی تورکیا نامەیەکی بەغدادی دۆزیەوە

هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە میانەی ئۆپەراسیۆنێکی دژە تیرۆریستی، نامەیەکیان دۆزیوەتەوە وپاگەندەی ئەوەیان کردووە کە ئەو نامەیە لە لایەن سەرکردەی گرووپی تیرۆریستیی داعش-ەوە نووسراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە دەیلی سەباح، هیزە ئەمنییەکانی تورکیا لە ئۆپەراسیۆنێک لە شاری "کەرشار" نامەیەکیان دۆزیوەیەوە کە پێدەچێت لە لایەن ئەبووبەکر بەغدادی سەرکردەی گرووپی تیرۆریستیی داعش-ەوە نووسرابێت.

ئەو ئۆپەراسیۆنە یەکێک لە سێ ئۆپەراسیۆنی دژی داعشە و تێیدا هێزە ئەمنییەکانی تورکیا هێرشیان کردۆتە سەر ٢ حەشارگەی داعش لە پارێزگای کەرشار و وێرای قۆڵبەست کردنی دەیان گومان لێکراو، ئەو نامەیە و چەندین بەڵگەی دیکەشیان دەست کەوتووە.

لەو نامەیەدا کە لە لایەن بەغدادی-یەوە واژۆ کراوە، ئەو کەسانەی کە لە داعش دادەبڕێن، ئیدانە کراون و دەڵێت ئەوان ڕەوانەی دۆزەخ دەکات.

ناوبراو هەروەها لەو نامەیەدا ئەندامانی گرووپەکەی هان دەدا کە کەسانێکی زیاتر تەڤلی داعش بکەن.

News Code 15609

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 7 =