بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری ئاژانسی مێهر، عەلی ڕەبیعی ئەمڕۆ چوارشەمەم لە فرۆکەخانەی شاری سنە بە هەواڵنێرانی ڕاگەیاند: لە ٦ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا ٣٥٠ هەزار دەفتەرچەی دابینکاری کۆمەڵایەتی لە وڵاتدا ئاراستە کراوە و بێ گومان ئاستی ڕەخساندنی هەلی کار لە ساڵی ڕابردوو کەمتر نابێت.
ڕاشیگەیاند: خەریکی پلان دادڕشتن بۆ بەرزکردنەوەی پشکی کوردستان لە بەرهەم پۆختەنەکراوی نیشتمانین.
ڕەبیعی ئاماژەی بە سەفەری دوو رۆژەی خۆی بۆ کوردستان کرد و وتی: ئەمڕۆ لە ئەنجومەنی ڕەخساندنی هەلی کاری کوردستان پشکی دامەزراندن لە پارێزگا لە بوودجەی دامەزراندنی گوندی و عەشیریی و هەروەها دامەزراندنی هەمەلایەنە خرایە ڕوو.
وەزیری هەرەوەزی، کار و ئاسوودەیی کۆمەڵایەتی ئاماژەی بەوەش دا: پاش جێبەجێ کرانی سەرکەوتووانەی پلانی ئای سی تی لە کوردستاندا، پێوشوێنی جێبەجێ کردنی پلانێک لە بواری جل و بەرگدا لەو ناوچەیە دەبین.
Your Comment