ساماندانی ڕێڕەوە سنوورییەکان بۆ پاڵپشتیی باشتری سنوورنشینەکانە

نوێنەری وەلی فەقێ لە پارێزگای کوردستان وتی: ساماندانی ڕێڕەوە سنوورییەکان بۆ پاڵپشتیی باشتری سنوورنشینەکانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر بە گێڕانەوە لە بنکەی ڕاگەیاندنی وەلی فەقێ لە کوردستان، ئایەتوڵڵا سەید محەمەد حسێنی شاهروودی لە کۆڕی مامۆستایانی شاری بانە بەڵێنی دا کە پێوشوێنی تەواو کێشەی مامۆستایانی ئەو شارە کە لە رێگەی کۆمەڵگای ڕۆحانیانەوە خراوەتەڕوو، بێت.

وتیشی: ٨٠ ملیارد ڕیاڵ بوودجە بە مامۆستایانی سوننە تەرخان دراوە کە تاقە ڕیاڵێکیشی نادرێتە مامۆستایانی شیعە و تەواوی تایبەتە بە مامۆستایانی سوننە.

نوێنەری وەلی فەقێ لە کوردستان ئاماژەی بەوەش دا: بە پێی داکۆکیی رێبەری و پەسندی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پلان داڕێژیی قوتابخانە ئایینییەکان، نابێ جیاوازییەک لە شێوەی خزمەتگەیاندن بە حەوزە ئایینییەکانی شیعه و سوننەدا هەبێت.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە دەبێ بۆ پاڵپشتیی زیاتر لە کۆمەڵگەی ڕۆحانیانی سوننە لە شوێنی زەکات یارمەتیگەلێکیان بۆ دیاری بکرێت، بیری هێناوە: لە ئێستادا جگە لە پرسی بیمەی مامۆستایان، پرسی خانوبەرەشیان بۆ ڕەچاو گیراوە، کەواتە دەبێ ئاستەنگە شەرعییەکان لە بەردەم وەرگرتنی گوژمە و وام هەڵبگیرێت.

نوێنەری وەلی فەقێی کوردستان ڕاشیگەیاند: لە بواری بەرزکردنەوەی ئاستی خوێندەواریی کۆمەڵگەی ڕۆحانییەکانی سوننەی کوردستان قوتابخانەگەلی زانستی ئایینی و گەشە پێدانیان لە سەفەری رێبەری باڵا پێداگریی لە سەر کرا و گوژمەگەلێک بۆ ئەو مەبەستە تەرخان درا و لە ئێستادا هەندێک لەو قوتابخانانە لە دواقۆناغی چێکردن دان.

ئاماژەی بەوەش دا: ناوەندی پسپۆڕیی زانستی ئایینی ئیمام شافیعی لە سنە وەک یەکەمین ناوەندی پسپۆڕییی جیهان لە دوو قۆناغی لیسانس و کارناسیی خوێندکار وەدەگرێت.

ئایەتوڵڵا شاهروودی لە درێژەدا ڕوانییە پرسی کۆڵبەری و ساماندانی سنوورەکان و وتی: ساماندانی سنوو‌رەکان لە پێناو بەهرە وەرگرتن لە سنوورەکان لە بەرژەوەندیی خەڵکی ناوچەیە، چونکا لە ئێستادا قاچاخ بۆتە یەکێک لە گرفتە ئابوورییەکانی کۆمەڵگا و گەورەترین زیان بە ئابووری و هەلی کار لە کۆمەڵگادا دەگەیێنێت.

نوێنەری وەلی فەقێی کوردستان بە ئاماژە بەوەی کە ئەگەر سنوورەکان بە باشی بەڕێوەنەبرێن، هەڕەشە و زیانی گەورەیان بۆ کۆمەڵگا بە دواوە دەبێت، وتیشی: ساماندانی سنوورەکان ئاستەنگێک دەبێت لە بەردەم هەلخوازان و ئەگەر دەوڵەت تێچووی ساماندانی سنوورەکان لە ئەستۆ دەگرێت، بەو هۆیەیە کە خود خەڵکی ناوچە سنوورییەکان لە سنوورەکان بەهرەمەند بن.

News Code 15585

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =