به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئاناتۆلی، مه‌ولود چاوش ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ڕایگه‌یاند که دروست کردنی به‌ره‌ی تورکیا-ئێران-قه‌ته‌ر هیچ بنه‌مایه‌کی نییه و دووره له ڕاستی.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا درێژه‌ی دا: ئێسته ئێمه له‌گه‌ڵ سودان په‌یوه‌ندی زۆر باشمان هه‌یه، ئایا ئه‌مه به‌و مانایه که به‌ره‌ی سودان-تورکیا پێکهاتووه؟ ئیمه نابینه داره‌ده‌ستی ئه‌م جۆره پیلانانه.
ئه‌و له درێژه‌ی قسه‌کانیدا جه‌ختی کرد: تورکیا وه‌ک سه‌رۆی کاتی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی وه‌ک یه‌ک له هه‌موو وڵاتانی ئیسلامی ده‌ڕوانێت و جیاوازی له نێوانیان نییه.
Your Comment