به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له تاس، وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕووسیا ڕۆژی سێ شه‌مه ڕایگه‌یاند که یه‌کینه‌ی مووشه‌کی ئه‌م وڵاته مووشه‌کی دوور هاوێژی "ئاڕ ئێم-۱۲ ئێم تۆپۆل"ی له پارێزگای ئه‌سته‌رخانی باشووری تاقی کردوه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕووسیا هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند که ته‌قاندنه‌وه‌ی ئه‌م مووشه‌که به ئامانجی تاقی کردنه‌وه‌ی سه‌ربازی ئه‌نجام بووه. له میانه‌ی ئه‌م تاقی کردنه‌وه‌دا شاره‌زایانی بواری مووشه‌کی ڕووسیا به ئه‌زموونی باش گه‌یشتوون که یارمه‌تی سیستمی مووشه‌کی ڕووسیا ده‌دات تاکوو هێزی به‌رگری کاری خۆی به‌رزتر بکاته‌وه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕووسیا زیادی کرد: مه‌یدانی تاقی کردنه‌وه‌ی کاپوستین-یا ئه‌م ده‌رفه‌ته به سوپای ڕووسیا ده‌دات که مووشه‌کی جه‌نگی به‌هێز تاقی بکاته‌وه که توانی ئه‌وه‌یان هه‌یه تاکوو به سه‌ر سیستمی دژه مووشه‌کی باڵستیکیدا خۆیان زاڵ بکه‌ن.
Your Comment