به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر،که‌مێک پێش ئێستا له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا دكتۆر یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆكی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕه‌سمی ده‌ستی له پۆسته‌كه‌ی هه‌ڵگرت.
لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا یوسف محەمەد دەستلەكاركێشانەوەی لەپۆستی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند و وتی:"لەدوو ساڵی رابردوو بەبێ حەسانەوە خەمی گەلەكەمان وەكو جینۆسایدی خوشك و برایانی یەزیدی هەڵگرت، زۆر خەڵكی دیموكرات خواز لەدونیادا هاوڕاو و هاوخەممان بوون".
یوسف محەمەد وتیشی: "ئێمە شانازی دەكەین لە دوو ساڵی رابردوودا پەرلەمانمان كردە چەقی بڕیاری سیاسی لە هەرێمی كوردستاندا، شانازی بەوەشەوە دەكەین كە پەرلەمان لەئاستی نێودەوڵەتیدا بكەینە دەزگایەك رۆڵ و كاریگەری هەبێت، ئەوەش خۆی لەدیپلۆماسی پەرلەمان و خەڵكدا دەبینێتەوە".
لە وەڵامی ئەوەی ئەو خاوەنی چی موڵێكە دوای دەستلەكاركێشانەوەی، یوسف محەمەد ڕایگەیاند: "خاوەنی یەك مەتر زەوی نیم نەخۆم و نەخێزانەكەم، تەنها خاوەنی یەک ئۆتۆمبێلی توێتا كامری-م".
Your Comment