هێزی وشکانی تورکیا بۆ شه‌ڕی په‌که‌که‌ چوونه‌ته‌ باکووری عێراق

سوپای تورکیا به‌ فه‌رمی ڕایگه‌یاند که‌ هێزی وشکانی سوپای تورکیا به‌ مه‌به‌ستی پاک کردنه‌وه‌ی ناوچه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌ ئه‌ندامانی په‌که‌که‌ چوونه‌ته‌ باکووری عێراق.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ حوڕیه‌ت، لێژنه‌ی فه‌رمانده‌یی هێزکانی تورکیا له‌ ماڵه‌په‌ڕه‌که‌ی خۆیدا به‌ فه‌رمی ڕایگه‌یاند: هێزی وشکانی سوپای تورکیا به‌ مه‌به‌ستی پاک کردنه‌وه‌ی باکووری عێراق چووته‌ هه‌رێمی کوردستان.

له‌ درێژه‌دا هاتووه‌: ئه‌م ئۆپراسیۆنه‌ گه‌وره‌یه‌ له‌ ناوچه‌کانی ئاواشین، باسیان و خواخۆرک له‌ باشووری عێراق به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

شایانی باسه‌ که‌ ئه‌م ئۆپراسیۆنه‌ له‌ حاڵێکدا ده‌ست پێ ده‌کات که‌ پێشتریش هێزه‌کانی وشکانی تورکیا ئۆپراسیۆنێکی سه‌ربازیی دیکه‌یان له‌ هه‌رێمی کوردستان ئه‌نجام دا و دواجار هێزه‌کانی خۆیان بۆ ناوچه‌ی قارا ڕه‌وانه‌ کرد.

News Code 15506

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 9 =