بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مەیادین، وەزارەتی بەرگری یەمەن ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە لە ڕەوتی هێرشی هاوپەیمانی بۆ سەر یەمەن بە سەرکردەیی عەرەبستانی سعوودی لە ماوەی ٣ ساڵی ڕابردوو زیاتر لە ١٢٠٠ تانک و ئۆتۆمبیلی زرێپۆش و ٣٧ فڕۆکەی هاوپەیمانی سعوودی لە لایەن هێزەکانی یەمەنەوە کراوەتە ئامانج و بڕێکیان لەناو چوون.
عەرەبستان لە گەڵ چەند وڵاتی تر لە ڕۆژی شەشەمی خاکەلێوەی ساڵی ٩٤ ەوە هێرشی سەربازی کردووەتە سەر یەمەن و گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی خستووەتە سەر ئەو وڵاتە بە ئامانجی گەڕاندنەوەی عبدەبە مەنسوور هادی سەرۆک کۆماری لە کاری کشاوەی یەمەن بۆ سەر دەسەڵات.
Your Comment