بە طاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سپۆتنیک، میرتەچل ڕیلانۆ نوێنەری ڕێکخراوی یوونیسف لە یەمەن ڕایگەیاند کە ساڵی ٢٠١٧ ساڵێکی وەیشوومە بۆ منداڵانی یەمەنی بووە.
ئەو هیوای خواست کە ئاشتی لە ساڵی ٢٠١٧دا لە یەمەن جێگر بکرێت و جەختی کرد: رێکاری سیاسی تاقە رێگەی دەستەبەرکراوە بۆ پێشگری لە کوژرانی ژمارەیەکی زیاتری منداڵانی یەمەنی.
ئەو بەرپرسەی یوونیسف هەروەها پزیشکان، پەرەستارەکان و مامۆستایانی یەمەنی بە قارەمانانی ڕاستەقینەی یەمەن وەسف کرد و وتی: تەنیا لە حەوتەی ڕابردوو لانی کەم ١٣ منداڵی یەمەنی کوژراوە و ١٢ منداڵی دیکەش بریندار بوونە.
نوێنەری ڕێکخراوی یوونیسف جەختی لەوەش کرد کە بۆ ڕێکخراوەکەی گرینگییەکی زۆری هەیە کە بتوانێ لە یەمەندا ئامادە بێت و چالاکییەکانی خۆی لە تەواو بوارەکاندا جێبەجێ بکات.
ئەو بەرپرسە نێودەوڵەتییە وتیشی: یوونیسف تا ئێستا لە ناوخۆی یەمەندا توانیویەتی درێژەی چالاکیی هەندێک نەخۆشخانە و ناوەندی پزیشکی دەستەبەر بکات و کەمپەینی بەرەنگاربوونەوەی ئیفلیجی منداڵان لەو وڵاتەدا وەڕێ بخات و ٥ ملیۆن منداڵی یەمەنی لەو گهڵاڵه بەهرە ببەن و ٢٠٠ هەزار منداڵیش لە گهڵاڵهی پێشگری لە بەدخۆراکیی تەشەنەسەندو بەهرەمەند بوونە.
Your Comment