به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئه‌بو وارس موسه‌وی، وته‌بێژی نۆجه‌با ڕایگه‌یاند: عێراق پێویستی به بوونی ئه‌مریکا له خاکی خۆیدا نییه، ئه‌مریکا به‌رده‌وام له دوای ناسه‌قامگیر کردن و تێکدانی په‌یوه‌ندی نێوان ده‌وڵه‌ت و حه‌شدی شه‌عبییه.
جه‌ختیشی کرد: لایه‌نێک که ئه‌منیه‌ت و سه‌قامگیری عێراق ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه، هه‌رگیز به‌رگری له یه‌کپارچه‌یی عێراق و یه‌کگرتوویی ئه‌م وڵاته ناکات. ئه‌و سه‌رچاوه‌ی ناسه‌قامگیریی و داگیرکارییه، سه‌یری لۆرییه نه‌وته‌کان ده‌کات که له عێراق ده‌یدزن و لایه‌نێکه که ڕووبه‌ڕووی جدی داعش نه‌بووه‌ته‌وه و چه‌ک و زانیاریشی به ده‌وڵه‌ت نه‌داوه.
موسه‌وی زیادی کرد: ئه‌و گرووپانه‌ی که ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانی نێونه‌ته‌وه‌یی باسیان ده‌که‌ن له پێناو ده‌وڵه‌ت و حاکمیه‌ت و یه‌کپارچه‌یی خاکی عێراق و له ناو بردنی تایفه‌گه‌ری شه‌ڕیان کردووه. ئه‌مریکا هه‌رگیز له دوای ئه‌منیه‌ت و سه‌قامگیری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی له عێراق نییه. عێراق هیچ پێویستێکی به هێزه ئه‌مریکاییه‌کان نییه.
ئه‌و داوای له ده‌وڵه‌تی عێراق کرد که کاردانه‌وه‌ی له دژی ئه‌مریکا هه‌بێت چون ئه‌مریکا ده‌یه‌وێت له نێوان خه‌ڵکی عێراقدا ئاژاوه دروست بکات.
Your Comment