هەوڵی ئەمریکا بۆ دروست کردنی داعشێکی نوێ لە ناوچەکە

نوێنەری ڕێبەری باڵای ئێران بۆ کاروباری نێونەتەوەیی جەختی کرد کە ئەمریکا لە دوای ئەوەیە کە داعشێکی نوێ لە ناوچەکە دروست بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، عەلی ئەکبەر وەلایەتی لە گفتوگۆ لەگەڵ کاناڵی ئەلعالەم وتی: هەنگاوەکەی ترامپ سەبارەت بە قودس کارێکی شەیتانییە، لە ڕاستیدا بەلفۆری ژمارە دووە. بەڵام ئەو کات وڵاتانی موسوڵمان لاواز بوون و عوسمانییەکان شکستیان خواردبوو بۆیە هیچیان لە دەست نەدەهات و ئێستە چی دیکە وڵاتانی موسوڵمان بەلفۆری ۲ قبوڵ ناکەن.

وتیشی: تەنانەت برێک وڵاتی موسوڵمانی سەر بەخۆشیان ناچار بوون ئەم کارە ڕەت بکەنەوە و بەشداری کۆبوونەوەی هاوکاری ئیسلامیان لە تورکیا کرد چون خۆیان نەخستە بەردەم تووڕەیی ئۆمەتی ئیسلامی. لە ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی لەمە زیاتر چاوەڕوان ناکرێت، بەڵام سەرهەڵدانی خودی فەلستینییەکان کاریگەرە و ئێرانیش وەک ڕابردوو پشتیان دەگرێت و یارمەتیان دەدات شەڕی زایۆنییەکان بکەن.

ویلایەتی هەروەها وتی: دڵنیا بن ئەمجارەیان گورزێكی سەختر لە زایۆنییەکان دەدرێت هێڵی بەرگری ئێران، عێراق، سووریا، لوبنان و حەماس لە فەلەستینییەکان پشتیوانی دەکات. پشتیوان به‌ خوا سەرهەڵدانی سێهەم دەست پێ دەکات و زایۆنییەکان بەرەو لەناوچوون دەبات.

ئەو سەبارەت بە ترامپ وتی: زاواکەی ترامپ جووله‌که‌یه‌ و زۆربەی ڕاوێژکارەکانیشی مەسیحین، خۆی کازینۆدار بووە و هەر نازانێت خاس و خراپی سیاسەت یانێ چی. کەواتە کاتێ قسەیەک دەکات نازانێت کە چەند دەتوانێت لە دژی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا بێت. 

وه‌لایه‌تی راشیگه‌یاند: دەرەنجامی کارەکانی ترامپ، ئەورووپای ناچار کرد تاکوو ڕێگەی خۆی لە ئەمریکا جیا بکاتەوە. گومانی تێدا نییە پێگەی ئەمریکا بەم بڕیارەی درا لە ئاسیا و شاخی ئەفریقا لاوازتر دەبێت. ترامپ بێ ئەوەی بیر لە قسەکانی بکاتەوە لێدوان دەدات و ئەمەش کێشەی زۆری بۆ ئەمریکا دروست کروودە. ئەم کارانە تەنیا زایۆنییەکان سوودی لێدەبەن.

ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵای ئێران زیادی کرد: ئێستە کاری ترامپ زۆر ئەستەم تر بووەتەوە چون بێجگە لە وڵاتانی بەرەی خۆڕاگری، تورکیا و قەتەریش یارمەتی فەلەستینییەکان دەدەن و ئێستە جیهانی ئیسلام لە باشترین دۆخ دایە بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی زایۆنییەکان و ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی شەڕی دژی زایۆنییەکان پێش بکەوێت.

ئەو وتی: بۆ شەڕ کردن چەک گرنگە بەڵام لەوە گرنگ تر خواستی بەهێز بۆ جیهاد کردن و سەر هەڵدانە و خۆڕاگرییە. لە شەڕی ۳۳ ڕۆژەی لوبنان چەکی حزبۆڵا زۆر کەمتر بوو بەڵام خۆڕاگرییان کرد و سەرکەوتن. کەواتە هیوادارین ئەم جارەیان بەو ئیمانە بەرزەی فەلەستینییەکان هەیانە و بەرەی خۆڕاگریش بەهێزترە بتوانین سەرکەوتنی زیاتر بە دەست بێنین.

ئەو سەبارەت بە یەمەن وتی: ئەمە یەکەمجار نییە نیکی هەیلی ئێران بە ناردنی چەک بۆ یەمەن تۆمه‌تبار دەکات ئەو قسەی هەڵیت و پڵیت زۆر ئەکات، پارچەیەک ئاسنی هێناوە و دەڵێت ئەمەمووشەکی ئێرانە دایەتی بە حوسییەکان. باشە چۆن بەم دڵنیاییە گەیشتی؟ هەموو ئەمانەش تەنیا بۆ شاردنەوەی شکستی هاوپەیمانەکانین لە شەڕی دژ بە یەمەن ئەنجامی دەدەن.

وەلایەتی زیادی کرد: ئەوان دوو گورزی گەورەیان خواردووە یەکەم دانین پێدانا کە خەڵکی یەمەن ڕیازیان کردووەتە ئامانجی مووشەک و دووهەم عەلی عەبدوڵا ساڵحیان لە دەست چوو کە بۆڕۆژی تەنگانە لە دژی خەڵکی یەمەن دایان نابوو. وەزیری دەرەوەی بریتانیا دوای ئەم ڕووداوانە بە ئاشکرا وتی کێشەی یەمەن بە چەک چارەسەر نابێت و دەبێت یارمەتی لە ئێران وەربگرین.

جەختیشی کرد: ئێران چەکی بە یەمەن نەداوە و پێویستیشی بەوە نییە مووشەکیان پێ بدات. ئێمە نیگەران نین دونیا بزانێت ئێمە چەک بە سووریا و لوبنان و عێراقمان داوە تاکوو شەڕی تیرۆریستەکانی داعش بکەن. بەڵام تەنیا یارمەتی مرۆڤی و دەرمانیمان بە خەڵکی یەمەن داوە. یەمەنییەکان پێویستیان بە مووشەکی ئێران نییە چون هەر لە کۆنەوە یەمەن لە وڵاتانی دیکە مووشەکی کڕیوە و لە هوماره‌کانیدا زۆرە. بۆ ئاگاداریتان لە یەمەن ۹۰ ملیۆن پارچە چەک هەیە، واتا بۆ هەر یەمەنییەک ۳ چەک هەیە.

ویلایەتی جەختی کرد: یەمەن بۆ عەرەبستان بووەتە ڤیەتنام کە ئەمریکا تێیدا بە سەرشۆڕی شکستی هێنا. سعوودیەش بە سەرشۆڕی ناچار دەبێت لەم شەڕە بکشێتەوە. عەرەبستان کێشەی زۆری هەیە، کورتهێنانی بودجەی هەیە، شازادەکانی خۆیی زیندانی کردووە و خەڵک لە دیکتاتۆری پاشایه‌تی سعوودییە بێزار بوون، هەر بۆیە سعوودییه ناتوانێت لەوە زیاتر خۆی لەم شەڕەوە بئاڵێنێت.

ئەو سەبارەت بە سیستمی مووشەکی ئێران وتی: ئێران بە هیچ لەونێک ئامادە نییە لە سەر بەرگری مووشەکی خۆی دانوستان بکات. ئێران ئامادە نییە بەرژەوەنی خۆی بکاتە قوربانی لە جیهاندا و ئەمنیەتی خۆی لە دەست بدات. ئێران هەر جۆر بە سەڵاحی بزانێت مووشەک بەرهەم دێنێت و تاکووهەر مەودایەک هەست بە مەترسی بکات پێکانی سیستمی مووشەکی خۆی بەرزتر دەکاتەوە. 

ئەو لەمبارەوە وتی: ئێمە هێرش ناکەینە سەر هیچ وڵاتێک بەڵام هەر کەس هێرش بکاتە سەرمان بە تووندی وڵامیان دەدەینەوە. ئەملامان عێراقە، ئەولامان ئەفغانستنە و باکووریش وڵاتانی قەفقاز، باشووریش وڵاتانی عەرەبی تەنیشت کەنداوی فارس، هەمووی قەیرانی ئەمنیان هەیە، هێشتا داعش لە سووریا و عێراق مەترسین و ئەگەری سەر هەڵدانەوەیان هەیە. ئێران تەنیا وڵاتی ئەمنی ناوچەکەیە. ئێران هەرگیز هێزی ئەمنی خۆی لەگەڵ هیچێک ناگۆڕێتەوە. ئەمە هێڵی سووری ئێمەیە.

نوێنەری ڕێبەری باڵای ئێران بۆ کاروباری نێونەتەوەیی جەختی کرد کە ئەمریکا لە دوای ئەوەیە کە داعشێکی نوێ لە ناوچەکە دروست بکات. ئێمە تاکوو ئەو کاتەی خەڵکی سووریا و عێراق بیانەوێت دەمێنینەوە، ئەمریکا لە باکووری سووریا ۱٥ بنکەی سەربازی دروست کردووە و دەیەوێت هێزەکانی لە سووریا بۆ ۱۰ هەزار سەرباز بەرز بکەتەوە، هەروەها بەرەی نوسرە ماوە، هەر بۆیە ئێمە ئێستە پشتی سووریا بەر نادەین تاکوو ئەو کاتەی سووریا بە تەواوی ئازاد دەبێت.

ویلایەتی ئاماژەی دا: نە دەوڵەتی سووریا و نە خەڵکی ئەم وڵاتە مۆڵەتیان بە ئەمریکا نەداوە لە سووریا بن هەر بۆیە بوونی سەربازی ئەمریکا لە سووریا یاسایی نییە. کەواتە ئێمە لە تەنیشت خەڵکی سووریا دەمێنینەوە.

ئەو لە کۆتایی سەبارەت بە داعش وتی: داعش لە شارەکان شکستی خواردووە، بەڵام پیاوەکانی لە بیاوانەکان ماون. ڕووسیا خۆی دەزانێت ئایا لە سووریا دەمێنێتەوەیان نا دەکشێتەوە بەڵام خۆ داعش بە لێدوانێک لەنەو ناچێت. داعش هەر ماوە و تەنانەت گەشتوونەتە ئەفغانستان و واباشرە ڕووسیا لەم چوونی داعشە بۆ سنوورەکانی نیگەران بێت و لە بەرژەوەندی ڕووسیایە کە لە ناوچەکە بمێنێتەوە.

News Code 15473

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 8 =