به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، کاناڵی ته‌له‌ڤیزیۆنی سی ئێن ئێن ئه‌مڕۆ ڕاپۆرتی دا که ئیسڕائیل و ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به ئۆرشه‌لیم (قودس) له ڕووی سیاسه‌تی جیهانییه‌وه شکستیان هێناوە.
له‌م ڕاپۆرته لێکدانه‌وه‌یه‌دا هاتووه که سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه‌کانی ترامپ ژماره‌ی باڵای ده‌نگی به‌ڵێ به بڕیارنامه‌ی قودس ته‌نیا نیشانی ده‌دات که تاکوو چ ڕاده‌یه‌ک تلاڤیڤ و واشنتۆن پەراوێز خراون.
هه‌ر له‌مباره‌وه ڕۆژنامه‌ی زایۆنی هائارتز ئاماژه‌ی به شکستی گه‌وره‌ی ئه‌مریکا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کرد و نووسی: ترامپ بیری لێبکاتەوە کە ۱۰ وڵاتی ئیسلامی که زیاترین یارمه‌تی له ئه‌مریکا وه‌رد ده‌گرن ده‌نگی به‌ڵێیان به بڕیارنامه‌ی قودس داوە.
شایانی باسه که بڕیارنامه‌ی شاری قودس به ۱۲۸ ده‌نگی به‌ڵێ و ۹ ده‌نگی نه‌خێر و ۳۵ ده‌نگی بێ لایه‌ن له مەکۆی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان واژۆ کرا ئه‌م بڕیارنامه‌یه شاری قودس به پایته‌ختی ڕژیمی زایۆنی به فه‌رمی ناناسێت.
دۆناڵد ترامپ له ڕۆژی ۶‌ی سێپتامبه‌ر ئه‌مساڵ ڕایگه‌یاند که شاری قودس به پایته‌ختی ئیسڕائیل ده‌زانێت و باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا بۆ ئه‌م شاره ده‌گوازێته‌وه.
Your Comment