ئامێری وێنەگریی له‌ دڵ بە تەکنۆلۆژیای ناڤۆکی

توێژەرانی وڵات توانیان دەزگایەک داڕێژن و بەرهەم بێنن کە لە کاتی کرانەوە و داخرانی دڵی نەخۆشان وێنەی لێ هەڵدەگرێت.

ئیسماعیل محەمەدی دەرچووی لقی بیۆمکانیک لە زانکۆی "سەنعەتی شەریف" و بەڕێوەبەری پلانی داڕشتن و بەرهەم هێنانی ئامێری نیشاندەری "پیک سیستۆلێکی سکۆڵەی چەپی دڵ" بۆ وێنەهەڵگریی دڵ بە شێوازی ناڤۆکی لە لێدوانێکدا بۆ هەواڵنێری ئاژانسی مێهر وتی: پزێشکیی ناڤۆکی لقێکە لە زانستی پزیشکی کە تێیدا مادەی ڕادیۆ ئەکتیڤیتە بۆ نیشاندان و دەرمانی نەخۆشی بە کار دەهێنرێت.

وتیشی: سکەنی ناڤۆکی دڵ بە واتای وێنەهەڵگرتن لە خوێن گەیاندنی ماسوولەکانی دڵ بە شێوەی پزیشکی ناڤۆکییە.

محەمەدی بە ئاماژە بەوەی کە یەکێک لە شێوەکانی سکەنی ناڤۆکی دڵ، سکەنی هەڵسەنگاندنی شێوەی کارکردنی سکۆڵەی دڵە، بیری هێنایەوە: لەوبارەیەوە هەر پاڵسێک بریتییە لە سیستۆل و دیاستۆڵی دڵی نەخۆش بۆ "گاما کەمرا" ڕەوانە دەکرێت تا هاوکات بە پاڵسەکانی دڵ وێنەگری ئەنجام بدرێت. ئەو کارە لە رێگەی دەزگایەکەوە دەکرێت کە ئێمە توانیومانە بەرهەمی بهێنین.

بە وتەی ئەو توێژەرە ئەو دەزگایە بریتییە لە تۆکمەکەرەوە، سیستەمی داڕشتە و لێکدانەوە، دیاریکردنی پیک و مانیتۆرینگ و دەتوانێ وێنەی دڵ هەڵگرێتەوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا: ئەم دەزگایە لە ماوەی ٨ مانگدا لە سەر هەزاران نەخۆشی ناوەندی نەخۆشخانەی دڵی تاران، شەهید سدووقی نژادی یەزد و ناوەندی پزیشکیی ناڤۆکی ڕیسالەتی تاران تاقی کراوەتەوە و وەڵامی داوەتەوە.

محەمەدی بە ئاماژە بە تایبەتمەندییەکانی ئەو پلانە وتی: توانستی هەڵسەنگاندنی کارایی دەزگا لە رێگەی ئینترنێتەوە، توانستی ناسینی پیک بۆ کوتەی ٣٠ تا ٣٠٠ی دڵ لە یەک خولەکدا، شیاو بۆ دەزگاگەلی Animal spect ، خاوەن توانستی لکان بە دەزگاگەلی "گاما کەمرا" بە برندی جۆراوجۆرەوە بەشێکن لە تایبەتمەندییەکانی ئەو دەزگایە.

ئەو توێژەرە ڕوونی کردەوە: ئەم دەزگایە کە دەکەوێتە نێوان نەخۆش و مانیتۆر، پیک سیستۆلیکی دڵ نیشان دەدا و هاوکات لە دەریچەی دڵی نەخۆش کە لە کرانەوە و داخرانە وێنە هەڵدەگرێت.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە نمونەی دەرەکیی ئەو دەزگایە لە بەردەستدایە، وتیشی: دەزگا دەرەکییەکان لە لایەن کۆمپانیایەکی ئەڵمانی پاوان کراوە، بەڵام دەزگاکەی ئێمە ناوچەیی کراوەتەوە و لە بەردەستدایە.

محەمەدی بە داکۆکی لەوەی کە ئەم دەزگایە قۆناغی تاقیکاری تێپەڕاندووە و لە لایەن وەزارەتی تەندروستی وڵات و ئەورووپا مۆڵەتی بەهرە لێ وەرگرتنی پێدراوە، ڕایگەیاند: پێشتر ئەم دەزگایە لە رێگەی ئەمریکاوە هاوردە دەکرا کە هەم تێچوویەکی زۆری دەویست و هەمیش ٣ مانگ کاتی دەبرد تا دەگەیشتە ئێران، ئەوە لە کاتێکدایە کە دەزگای داڕشتە و بەرهەمی ئێمە نرخێکی زۆر کەمتری بە نیسبەتی نموونە دەرەکییەکەی هەیە.

شایانی باسە، ئیسماعیل محەمەدی فەلاوەرجانی پلەی دووهەمی توێژینەوە کاربۆردییەکانی لە بواری پزیشکیدا بە پلانی "داڕشتە و بەرهەم هێنانی دەزگای نیشاندانی پیک سیستۆلیکی سکۆڵەی چەپی دڵ بۆ وێنەگرتنەوەی لە ذل بە شێوەی ناڤۆکی" لە نۆزدەهەمین مێهرەجانی لاوی خارەزمی مسۆگەر کردووە.

News Code 15468

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 14 =