بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعد حەدیسی لە لێدوانێک بۆ هەواڵدەریی "فورات نیوز" بە ئاماژە بەوەی کە دەستووری عێراق رێگەی بە بەڕێوەبردنی خۆپیشاندانی ئاشتی خوازانە داوە، ڕایگەیاند: دەوڵەتی فیدراڵ جەختی لە زەروورەتی هەنگاوی هەرێمی کوردستان بۆ جێگرکردنی ئاسایش و هێوری و پێدانی مۆڵەتی بەڕێوەبردنی ئاشتی خوازانەی خۆپیشاندان کە مافی هاووڵاتیانی هەرێمە و چارەسەریی قەیرانی هەرێم و هەروەها ئارام کردنەوەی دۆخەکە کردۆتەوە.
حەدیسی ڕاشیگەیاند کە دەوڵەتی ناوەندی لە ئەگەری قەیرانی بوونی دۆخەکە لە هەرێمی کوردستاندا و دەستەوەستانیی هەولێر بۆ ئارام کردنەوەی هەلومەرجەکە، بە ئەرکی یاسایی خۆی دەزانێت کە بۆ کۆتایی هێنان بە نائارامییەکانی هەرێم دەستێوەردان بکات.
Your Comment