به ڕاپۆرتی ئاژانسی ههواڵی مێهر، سەفین دزەیی، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان له دیمانه لهگهڵ دهنگی ئهمریکا وتی: "حكومەتی هەرێمی كوردستان باوەڕی تەواوی بە ڕادەربڕینی ئازادانە و دیموكراسیـیانە هەیە، ڕادەربڕینی شارستانیـیانە مافی ڕەوای هەر تاكێكە و یاساش ڕێگەی پـێداوە".
وتیشی: "دەسـتی تێكدەر لە ناوەوە و دەرەوە هەن، هەوڵدەدەن قەوارەی سیاسی هەرێمی كوردستان تێكبدەن"، بەڵام ئاماژەی نەكردووە "ئەو دەستانە كێن".
لەبارەی داوای هەڵوەشاندنەوەی حكومەتی هەرێم دزەیی وتوویهتی:"هەنگاوێكی لەو جۆرە هیچ ئەنجامێكی نابێت، بەو پـێـیەی ئەگەربێت و حكومەتیش هەڵبوەشێتەوە هەر سێ حزبە سەرەكیـیەكەی هەرێم دەبێت حكومەت پـێكبهێننەوە، ئەوەش لە كاتێكدا چەند مانگێكی كەم ماوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان".
لەبارەی ئەوەی ڕێگە نادرێت لە هەولێر و دهۆك خۆپـیشاندانی ناڕەزایی سازبكرێن، سەفین دزەیی ڕەتیكردەوە، ڕێگیری كرابێت و رایگهیاند "ئەگەر یەكێك خوازیاری خۆپـیشاندان بێت دەتوانێت داوای مۆڵەت بكات و لە لایەن پارێزگارەوە ڕێگای پـێدەدرێت".
ئەو وتانەی سەفین دزەیی وتەبێژی حكومەتی هەرێم لەكاتێكدایە لە خۆپیشاندانەكانی چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی "تەقەی هێزە ئەمنییەكانەوە" دوو خۆپیشاندەر لەرانیە شەهیدبوون و زیاتر لە ۱۳۰ كەسی دیكەش برینداربوون و بەسەدان كەسی دیكەش دەستگیركراون.
Your Comment