بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المیادین"، ڕێکخراوی ئاکسفام بە بۆنەی تێبەڕینی هەزارەمین رۆژی دەستدرێژیی عەرەبستانی سعوودی بۆ سەر یەمەن ڕاپۆرتێکی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە: زیاتر لە هەزار رۆژە کە یەمەن لە ژێر بۆردومانی چەک و جیهازاتی مۆدێرنی عەرەبستانی سعوودییە. ئێمە ئێستا شایەدی دۆخێکی وەک سەدەکانی ناوەڕاست لە یەمەن داین بە جۆرێک کە لە قاتەساڵی وەک چەکی شەڕ کەڵک دەبەن.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: پێشگری لە یارمەتی گەیاندن و گەیاندنی خۆراک و دەرمان بە خەڵکی، داپەڕێکی دژە مرۆیی و ئەخلاقییە. پاش تێپەڕبوونی هەزار رۆژ لە شەڕی یەمەن، ئەو وڵاتە بەرەوڕووی قاتەساڵی هاتووە. قاتەساڵییەک کە نزیکەی ٨ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار هاووڵاتیی یەمەنی تێوە گلاندووە.
ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەش داوە: ئێمە هەمبەر بە درێژەی شەڕ و پاڵپشتی لەو شەڕە لە رێگەی فرۆشتنی چەک لە لایەن وڵاتانی وەک ئەمریکا و بەریتانیاوە، نیگەرانین.
Your Comment