به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، جێفری فاڵتمهن، جێگری سیاسی ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش سه‌باره‌ت به به‌رجام وتی: تاکوو ئێسته ئاژانس ۹ جار دانی پێداناوه که ئێران پێبه‌نده به به‌رجام. سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا دان به‌م بابه‌ته‌دا نانێت و ئه‌مه‌ش چاره‌نووسی به‌رجام ته‌م و مژایی ده‌کات.
ئه‌و زیادی کرد: ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان جارێکی دیکه جه‌ختی کردووه که هه‌موو وڵاتانی جیهان ده‌بێت به‌م ڕێککه‌وتنه له‌گه‌ڵ ئێران پێبه‌ند بن. پشتیوانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌م ڕێککه‌وتنه بووه‌ته هۆی ئاشتی و سه‌قامگیری زیاتر له ناوچه‌که و جیهان. ئه‌م ڕێککه‌وتنه ده‌بێته هۆی که‌م بووه‌نه‌وه‌ی چه‌کی ناڤۆکی له ئاستی جیهان.
فاڵتمهن سه‌باره‌ت به به‌رجام وتی: ئه‌م ڕێککه‌وتنه هه‌روه‌ها هه‌نگاوێک بوو له پێناوی خواستی ئابووری خه‌ڵکی ئێران به هاوکاری وڵاتانی جیهان و ڕێککه‌وتنیکی دوو لایه‌نه‌یه. نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان هانی ئه‌مریکا ده‌دات که پێبه‌ند بێت به به‌رجام. له ئێرانیش داوا ده‌که‌ین که به هه‌ستیاری زیاتره‌وه وڵامی لایه‌نی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌م بابه‌ته‌دا بداته‌وه و نیگه‌رانییه‌کانیان بڕه‌وێنێته‌وه.
ئه‌و هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به پاگه‌نده‌ی ئه‌مریکا که مووشه‌که‌کانی یه‌مه‌ن هین ئێرانه وتی: ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان هێشتا له‌و پێگه و ئاسته‌دا نییه که بتوانێت بڵێت ئایا مووشه‌کانی یه‌مه‌ن که عه‌ره‌بستان گیراوه به‌رهه‌می ئێران بوون یان نا.
ئه‌و له کۆتایدا وتی: له‌مباره‌وه له حاڵی لیکدانه‌وه و دابین کردنی ڕاپۆرتێکی وردین و له داهاتوویه‌کی نزیک ڕاده‌ستی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ده‌که‌ین.
Your Comment