به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له ماڵپه‌ڕی پارتی، مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی خۆپیشاندانەکانی دوو رۆژی رابردووی هەرێمی کوردستانەوە ڕاگه‌یێندراوێکی بڵاوکرده‌وه.
لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن که "ئێمه له پارتی دیموكراتی كوردستان، وێڕای ئه‌وه‌ی كه خۆپیشاندان به مافی خه‌ڵك ده‌زانین بۆ داواكردنی مافی ره‌وای خۆیان كه ته‌واو له‌گه‌ڵ پرنسیپه‌كانی مافی مرۆڤ و دیموكراسیه‌ت دێته‌وه و، له‌و كاته‌ش كه ده‌نگمان ده‌خه‌ینه پاڵ ئه‌و ده‌نگه پاكانه‌ی كه داوای چاككردنی ژیان و بژێوی خه‌ڵك ده‌كه‌ن و پارتیمان به په‌رۆشه‌وه‌یه كه حكوومه‌ت مشوری ئه‌و خاڵه گرنگه بخوات."
دەشڵێن: "له هه‌مان كاتدا دژی هه‌ر ره‌فتار و كردار و ده‌ستدرێژی و په‌لاماردانێكی شوێنه گشتی و دامه‌زراوه حكوومی و حزبیه‌كانه كه لێره‌دا كردار و ره‌فتاری ئه‌و كه‌سانه خۆپیشاندانه‌كه‌ی ته‌واو له جه‌وهه‌ر و مۆركی مه‌ده‌نیانه‌ی خۆی داماڵی و به خۆپیشاندانێكی چه‌كداریی خۆی وه‌ده‌رخست. دیاریشه كه ئاژاوه‌گێڕان باره‌گاكانی پارتیمانیان له سه‌رووی ئارمانجه‌كانیان داناوه."
مەکتەبی سیاسیی پارتی داوا له ده‌زگا ئه‌منییه په‌یوه‌ندداره‌كان دەکەن "به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆیان هه‌ڵسن له پاراستنی گیانی كه‌سانی نێو ئه‌و دامه‌زراوانه و نه‌یه‌ڵن رووداوه‌كان به ئاقاری ناشرینكردنی كوردستان و ئه‌زموونه‌كه‌ی به‌رن."
لەبەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا رایدەگەیەنن "له‌مڕۆی كوردستان داوا له هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین به‌رپرسانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و شاڵاوه قێزه‌ون و ناشارستانیانه بكه‌ن كه هه‌ڕه‌شه له هه‌رێمی كوردستان و ئه‌زموونه دیموكراسیه‌كه‌ی ده‌كات."
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ش دراوه که " هێنانه‌دێی به‌شێكی زۆری خواست و داواكانی خه‌ڵك و تێپەڕاندنی ئه‌م دۆخه سه‌خته به هه‌وڵ و كۆششی هه‌موولایه‌ك ده‌بێت به‌مه‌به‌ستی زه‌مینه خۆشكردن بۆ هه‌ڵبژاردنێكی دیموكراتی و پێكهێنانی حكوومه‌تێكی نوێ كه ویڕای ئه‌ركه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه‌كان، خزمه‌تگوزاری و دادپه‌روه‌ری له سه‌رووی لیستی ئه‌ركه‌كانی بێت."
Your Comment