بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە فرانس پرێس، دەوڵەتی ترامپ بە فەرمی ڕایگەیاند کۆریای باکوور بەرپرسی هێرشە ئنترنتییەکانی سەرەتای ساڵی ۲۰۱۷یە.
ئەم هێرشە لە ئاستی جیهانی و بە بەرنامەیەک بە واناکرای ئەنجام بوو. سەرجەم سیستمەکانی نەخۆشخانەکان و بانکەکان کرایە ئامانج و داوای باجیان لێکرا و زیانی ملیاردیان لێردرا.
تام بوسرت لەمبارەوە وتی: کۆریای باکوور بۆ ماوەی ۱۰ ساڵە بێ ئەوەی چاودێڕی بکرێت کاری ناشایستی ئەنجام داوە و ئێستەش بە دوخێکی کارەساتبار گەیشتووە.
کۆشکی سپی ئەمڕۆ لە دژی کۆریای باکوور ڕاگەیەندراو بڵاو دەکاتەوە و بە فەرمی گرووپی هاکری لازاڕووس بە بەرپرسی هێرشی واناکرای ناو دەبات.
ئەم گرووپە هەکرییە توانبەرن بە هێرشی هاکری ساڵی ۲۰۱٤ش بە ناوی سۆنی پیکچێرز.
Your Comment