به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، کاناڵی ته‌له‌فیزیۆنی ئه‌لمه‌نار ڕایگه‌یاند که یه‌کێک له فه‌رمانده باڵاکانی گرووپی تیرۆریستی داعش له سووریا کوژرا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، سه‌لاحه‌دین چیچانی که یه‌کێک بوو له فه‌رمانده بیانییه دیاره‌کانی گرووپی تیرۆریستی داعش له سووریا کوه‌ژرا. ئه‌م تیرۆریسته له لایه‌ن سوپای سووریا و له ده‌ورووبه‌ری حه‌لفایا له حه‌ما کوژرا.
سه‌لاحه‌دین چیچیانی له میانه‌ی ساڵانی ۲۰۱۳ تاکوو ۲۰۱۵ فه‌رمانده‌ی گرووپی تیرۆریستی جه‌یشول مه‌هاجرین و ئه‌نسار به‌ه که زۆربه‌ی ئه‌ندامه تیرۆریسته‌کانی خه‌ڵکی چێچن له ڕووسیا بوون.
شایانی باسه که له دوای ساڵی ۲۰۱۴ و داگیر کردنی خاکی سووریا و عێراق له لایه‌ن گرووپی تیرۆرستی داعش، به هه‌زاران تیرۆریستی بیانی چوونه ناو خاکی سوویا و عێراق.
Your Comment