به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له به‌غداد یوم، مه‌لود باوه موراد، وه‌زيرى گواستنه‌وه و گه‌ياندنى هه‌رێمی کوردستان ڕایگه‌یاند که به‌غدا به‌ڵێنی داوه تاکوو کۆتایی ئه‌مساڵ قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتی ئاسمانی فڕۆکه‌خانه‌کانی هه‌رێمی کوردستان لا ببات.
به پێی ئه‌م هه‌واڵه نوێنه‌رانی باڵوێزخانه بیانییه‌کان له میانه‌ی دیدار له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان دڵنیاییان داوه که قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتی ئاسمانی له هه‌رێمی کوردستان تاکوو کۆتایی ئه‌مساڵ لا ده‌برێت.
به‌م حاڵه‌شه‌وه وه‌زيرى گواستنه‌وه و گه‌ياندنى هه‌رێمی کوردستان ڕایگه‌یاند که هێشتا ڕۆژێکی دیاری کراو بۆ ئه‌م بابه‌ته ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه چون به‌غدا هێشتا هیچ وڵامێکی به هه‌ولێر نه‌داوه‌ته‌وه.
شایانی باسه دوای به‌ڕێوه چوونی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێم له عێراق، به‌غدا له دژی هه‌رێم چه‌ندین هه‌نگاوی هه‌ڵگرتووه وه‌ک داخستنی سنووره‌کان و گه‌شته ئاسمانییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان.
Your Comment