به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له سپۆنتیک، محه‌مه‌د عیسا، شاره‌زایه‌کی سه‌ربازی سووریا ڕایگه‌یاند که تیرۆریسته‌کان له باشووری دیمه‌شق جێگیر بوون و له نێوان هێزه‌کانی سوپای سووریا و سوپای ڕژیمی زایۆنی جێگیر بوون.
ئه‌و زیادی کرد: داگیرکه‌ره‌کانی قودس له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا به ئه‌نقه‌ست تیرۆریسته‌کانیان له باشووری دیمه‌شق جێگیر کردووه تاکوو ده‌وڵه‌تێکی بچووک له‌م ناوچه‌یه دروست بکه‌ن. گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌کانی سوپای سووریا بۆ باشووری سووریا بۆ ئیسڕائیل زۆر گرنگه چون ئه‌م ڕژیمه نایه‌وێت که سوپای سووریا جارێکی دیکه له ناوچه‌ی داگیر کراوی به‌رزایه‌کانی جه‌ولان نزیک بێته‌وه.
تورکی حه‌سه‌ن، ژنراڵی خانه‌نشینی سووریاش ئه‌م بابه‌ته‌ی پشت ڕاست کرده‌وه و وتی: شه‌ڕ له نێوان هێزه‌کانی سووریا و تیرۆریسته‌کان له باشووری دیمه‌شق تاکوو ئه‌و کاته‌ی داعش له‌ناو بچێت درێژه‌ی هه‌یه.
ئه‌و زیادی کرد: سه‌رکه‌وتنی سوپای سووریا له مه‌یدانه‌کانی شه‌ڕ ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که سه‌قامگیری سیاسی بۆ سووریا بگه‌ڕێته‌وه و هه‌موو سوورییه‌کان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر مێزی دانوستان.
حه‌سه‌ن هه‌روه‌ها وتی: سه‌رکه‌وتنه‌کانی سوپای سووریا به پشتیوانی ڕووسیا بووه هۆی دروست بوونی دانوستانه‌کانی ژێنڤ و ئاستانه و ئه‌مه‌ش گرنگی پێشکه‌وتنه‌کانی سوپای سووریا نیشان ده‌دات.
Your Comment