عه‌لی شه‌مخانی گه‌یشته‌ کوردستان

بۆ به‌شداریی له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ڕێزگرتن له‌ شه‌هیدانی کورد، سکرتێری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئه‌منیه‌تی ئێران سه‌ردانی پارێزگای کوردستان ده‌کات.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ ۲۷ی سه‌رماوه‌ز،  عه‌لی شه‌مخانی، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران و ڕاوێژکاری ئه‌منیه‌تی ڕێبه‌ری باڵای ئێران به‌ سه‌ردانێک گه‌یشته‌ شاری سنه‌.

ده‌ریادار شه‌مخانی بڕیار وایه‌ که‌ به‌شداری کۆڕێک بۆ ڕێز گرتن له‌ شه‌هیدانی کوردستانی بکات و له‌م کۆڕه‌دا ڕاو و بۆچوونی خۆشی سه‌باره‌ت به‌ ناوچه‌که‌ بخاته‌ڕوو.

هه‌روه‌ها شه‌مخانه‌ به‌شداریی چه‌ندین کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌ی دیکه‌ش ده‌کات له‌ پارێزگای کوردستان.

News Code 15311

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 9 =