به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، گوندی دۆڵاو یه‌کێکه له گونده گه‌شتییارییه‌کان که له لایه‌ن ڕێکخراوی میراتی فه‌رهه‌نگی، گه‌شتیاری و پیشه‌یی ئێران به مه‌به‌ستی ڕاکێشانی گه‌شتیار بودجه‌ی تایبه‌تی بۆ ته‌رخان ده‌کرێت.
ئه‌م گونده یه‌کێکه له جوان ترین گونده‌کانی پارێزگای کوردستان که خهڵکهکیشی به میوانداری باش ناسراون و له ناوچه‌ی هه‌ورامان دایه.
ئیداره‌ی گشتی میراتی فه‌رهه‌نگی، گه‌شتیاری و پیشه‌یی کوردستان بۆ یه‌که‌مین جار شوێنێکیان بۆ حه‌وانه‌ی گه‌شتیاره‌کان له‌م گونده‌دا دابین کرده‌وه که له ڕووی به‌ناوه هاوشێوه‌ی هه‌مان ماڵه‌کانی گونده‌کانی کوردستانه.
هه‌روه‌ها ئه‌م ئیداره‌یه ڕایگه‌یاندووه که به مه‌به‌ستی گه‌شه کردنی که‌رتی گه‌شتیاری ژینگه و گونده‌کان له کوردستان ئاماده‌ن تاکوو وامێک به بڕی ۲۰۰ میۆن تمه‌ن به‌و که‌سانه بده‌ن که ده‌یانه‌وێت له‌م ڕووه‌وه سه‌رمایه‌دانه‌ری بکه‌ن.
شایانی باسه که ده‌وڵه‌تی دوازده‌هه‌م له ئێران چه‌ندین پلانی خستووه‌ته به‌رده‌ست که هه‌وڵ ده‌دات که‌رتی گه‌شتیاری له ئێران‌دا ببوژێنێته‌وه له‌م نێوانه‌دا گرنگییه‌کی زۆر به گه‌شتیاری سروشت و گونده‌کان ده‌درێت.
Your Comment