به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ماڵپه‌ڕی ئینترنتی ۲۱، شێخی ئه‌زهه‌ری میسر له ماینه‌ی قسه‌کانی خۆی جه‌ختی کرد: مزگه‌وتی ئه‌قسا وه‌ک حه‌ره‌مه‌ینی شه‌ریفه‌ین بۆ موسوڵمانان پیرۆزه.
ئه‌حمه‌د ته‌یب به ئاماژه به‌م بابه‌ته وتی: ته‌نانه‌ت یه‌ک به‌ردیش له قودس بۆ یه‌هودییه‌کان بوونی نییه که نیشان بدات ئه‌وان له‌م شوێنه‌دا که‌نیسه‌یان بووه.
ئه‌و زیادی کرد: عه‌ره‌به‌کان به‌ر له ئسیلامیش له‌م شاره نیشته‌جێ بوون و قورئان ئه‌م شاره به شارێکی پیرۆزی موسوڵمانان ده‌زانێت. ئه‌و ده‌قانه‌ی که یه‌هودییه‌کان له کتێبی سه‌رده‌می کۆن (ته‌وڕات) باسی ده‌که‌ن ڕاست نییه و هیچ بنه‌مایه‌کی نییه.
ته‌یب هه‌روه‌ها جه‌ختی کرد که فه‌لستینییه‌کان ده‌بێت سه‌رهه‌ڵدانێکی دیکه له دژی ئیسڕائیل ده‌ست پێ بکه‌ن و وتی: ئێمه پشتیوانی له فه‌له‌ستینییه‌کان ده‌که‌ین. من هه‌روه‌ها ئاماده نیم له‌گه‌ڵ مایک پێنس، جێگری سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا دیدار بکه‌م.
ئه‌و جه‌ختی کرد: نه‌وێنه‌ری ئه‌زهه‌ر ناتوانێت له‌گه‌ڵ که‌سانێک دیدار بکات که ساخته‌کاری له مێژوودا ده‌که‌ن و مافی ملهتهکانی دیکه پێشێل ده‌که‌ن و سووکایه‌تی به شته پیرۆرزهکانیان ده‌که‌ن. ئه‌مریکا به‌رپرسه له‌م دۆخه‌ی که دروست بووه.
شایانی باسه که دۆناڵد ترامپ ڕایگه‌یاند که شاری قودس به پایته‌ختی ئیسڕائیل ده‌ناسێت و به زوویی باڵوێزخانه‌که‌ی ئه‌مریکا بۆ ئه‌م شاره ده‌گوازێته‌وه، ئه‌م بڕیاره تووڕه‌یی جیهانی ئیسلامی به‌دواوه بووه.
Your Comment