بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ماڵپەڕی نۆجەبا، شێخ ئەکرەم کەعبی سەرۆکی نۆجەبا لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕەخنەی توندی لە ئەمریکا گرت و نووسی: لاوانی موسوڵمان سەرچاوەی هەستانەوە و چوون بەرەو داهاتووە و دواجار حەق بە سەر ناحەقد سەر دەکەوێت.
ئەو زیادی کرد: ئیمام حسەینیش "د.خ" هەمان ڕێگەی داهاتووی دادپەروەرانەی لە بەر گرت و ئەم ڕێگەیە تاکوو ئەمڕۆ درێژەی هەیە و دواجار جیهانی ئیسلام لە دەستی ستەمکارەکان و داگیرکارەکان ڕزگار دەکات.
کەعبی جەختی کرد: مەرجەعیەت شەڕی دژ بە داعشی ڕاگەیاند و ئێمەش و بە ئیمانەوە بەشداریمان تێدا کرد. ئەم ورە بەرزەش لە لایان ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی بەمەترسی ناو دەبرێت چون بە باشی دەزانن کە ئەوان پیلانەکانی ئەوان پووچەڵ دەکەنەوە.
ئەو زیادی کرد: هەر ئەمەش بووتە هۆی ئەوەی کە ئەمریکا گرووپی نۆجەبا بە تیرۆریست ناو ببات بیخاتە خشتەی گەماڕۆکانی خۆیەوە. ئەوان باش دەزانن کە گرووپە تیرۆریستییەکان لە ناوچە شکستیان هێناوە و دەیانەوێت زەرب لە بەرە خۆڕاگری بدەن تاکوو لەم ڕێگەوە بە ئامانجەکانی خۆین بگەن
Your Comment