به ڕاپۆرتی ئاژانسی ههواڵی مێهر، حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا که ئهمڕۆ چوارشهمه نووسینگهکهی بڵاویكردەوە وتی: "پێشمەرگە شانبەشانی هێزەكانی دیكەی عێراق لە رزگاركردنەوەی موسڵدا جەنگا".
ئەو وتانەی حەیدەر عەبادی دوای ئەوە دێت كە رەخنەیەكی زۆری ئاراستەكرا بەهۆی ئەوەی لەكاتی وتاری لە مەراسیمی راگەیاندنی رزگاربوونی تەواوەتی خاكی عێراق لە ژێردەستی گروپی تیرۆرستی داعش، هیچ ئاماژەیەكی بە هێزی پێشمەرگە نەدا.
دوا بەدوای تەواوبوونی وتەكانی، هەرزوو وەزارەتی پیشمەرگە تانەی لە وتەكانی عەبادیدا، دواتر عەبادی ووشەی "پێشمەرگە"ی بۆ ووتەكانی زیاد كرد.
عەبادی ئاماژەی بەوەشكردووە که "ئەوە ئەوان بوون بە ریفراندۆمەكەیان جیاكاریان لە نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزەكانی دیكەی عێراق دا كرد."
جهختیشی کرد که " ئێمە هەر پێشتر وتومانە پێشمەرگە بەشێكە لە هێزەكانی عێراق و پێویستە هەماهەنگ بین لەگەڵیاندا."
Your Comment