به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له پوک میدیا، نوری مالكی له دیمانه له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی " ئه‌لعه‌هد"ی تایبه‌ت به گروپی عه‌سائب ئه‌لحه‌ق رایگه‌یاند: راسته له‌وانه‌یه گروپه جیاجیاكان و بهرگریخوازه ئیسلامیه‌كانی عێراق به جیاجیا به‌شداری هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كه‌ی ساڵی ۲۰۱۸ بكه‌ن، به‌ڵام دواجار هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كی فراوان و گه‌وره‌و به‌هێز پێكده‌هێنرێت.
ده‌شڵێت: پێشتر له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردوودا به‌و شێوه‌یه بووه.
جهختیكردوهتهو که له‌گه‌ڵ گروپه بهرگریخوازه ئیسلامیه‌كان قسه‌م كردوه كه به‌شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ یان له‌چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كی فراواندا به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكه‌ن.
Your Comment