شێخ حسێن خەشن لە دیمانە لە گەڵ مێهر:

یەکگرتوویی بە واتای وەلانانی مەزەبەکان نییە

ناسەی هەواڵ: 4170392 -
شێخ حسێن خەشن لە زانایانی ئایینی لوبنان بە جەخت لە سەر ئەوەی کە یەکگرتووی ئیسلامی بە واتای وەلانانی ئایینەکان نییە وتی: جیاوازی ڕا کێشەی نییە، بەڵام لە مەنتیقی قورئاندا کێشە لە بەش بەش بوونە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی ئایین و ئەندێشە – موحەمەد مەزهەری: ئایدیای یەکگرتوویی گەرچی پێوەندی بە پاش سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامییەوە نییە و پیش شۆڕشیش کاتێک کە ئایەتوڵڵا خامنەیی دوور خرابووەوە بۆ ئێرانشار بەرێوە چووبوو، بەڵام پاش شۆڕش لایەنی فەرمی بە خۆوە گرت بە بووە سیاسەت و ستراتیژیکی بنەڕەتی کۆماری ئیسلامی بە شێوەیەک کە لە مادەی یازدەی یاسای بنەڕەتی لە سەر یەکگرتوویی ئۆمەتی ئیسلامی جەخت کراوە.

وێڕای ئەو ڕوانگە کە جیهانی ئیسلامی چەند ساڵێکە کە چەند بڕگەیی و گەش بوونەوەی ئاوری فیتنەی ئایینی دەبینرێت. بڕێ لایەن بە ناوی بەرگری لە ئایینی سوننە و برێ کەس بە بیانووی بەرگری لە شیعەوە بە شێوەی جۆراوجۆە هەوڵ دەدەن بۆ هان دانی لایەنی بەرانبەر. لەدایک بوونی پێغەمبەری گەورەی ئیسلامی بووە دەرفەتێک کە لە گەڵ شێخ حسێن خەشن یەکێک لە زانایانی ڕۆشنبیری لوبنان سەبارەت بە چەمکی یەکگرتوویی ئیسلامی و گرنگایەتیی وتووێژێک بکەین. دەقی وتووێژەکە بەم شێوەیەیە:

پلە و پایەی پێغەمبەری ئیسلام لە ڕوانگەی شیعەدا چۆنە؟ بڕێ کەس شیعەکان بە بەوە تۆمەتبار دەکەن کە پلە و پایەی ئەئیمە بانتر لە پێغەمبەر دادەنێن. ئایا وەهایە؟

ئێمە لە سەر ئەو باوەڕەین پێغەمبەری خودا مەرجەعی یەکەمە لە ئەندێشە و کردەوەی ئیسلامیدا. ئەو بنەڕەتە و پاشماوەکەی لقەکانی ئەونن. ئمامەکان و ئەهلی بەیت پێڕەوی ئایینی باپیریانن و لە سەرچاوەی زانستی ئەو دەخۆنەوە و پێڕەوی ئێمەش لە ئەئیمە بە بپێی ئەوەیە کە خودی پێغەمبەری گەورەی ئیسلام لە سەر ئیمامەت و مەرجەعیەتی زانستی، موعنەوی و سیاسی ئەئیمە جەختی کردووە.

بەڕێوە بردنی رێوڕەسمی بەرز ڕاگرتنی پێغەمبەری ئیسلام چلۆن دەتوانێت لە سەر یەکگرتوویی ئیسلامی دەور بگێڕێت؟ ئایا پێویستە ئاوەها ڕێوڕەسمێک بەڕێوە بچێت؟

ئێمە هەموومان دەبێت خەڵک داوەت بکەین بۆ یەکگرتوویی و نێزیکی و پێغەمبەر لە سەرووی جیاوازییە ئاسیینییەکاندا دابنێین و ڕێنوێنی و وانەکانی ئەو حەزرەتە بهێنینە ناو ژیانی ڕۆژانەی خۆمانەوە. موسڵمانان کە دەڵێن لە پێغمبەر پێڕەوی دەکەن ئەبێ لە کارە زانستی، مێدیایی، هەنەری و پەروەردەییەکان کەسایەتی پێغەمبەر دەکەنە تەوەرەی باسەکانیان. ئەگەر لایەنگرانی هونەر لە شیعەیان و ئەهلی سوننە ڤیدیۆیەک سەبارەت بە کەسایەتی ڕەسولوڵڵا دروت دەکەن ئەبێ ئەو فیلمە بتوانێت ڕای تەواوی مەرجەعەکانی شیعە و سوننە وەربگرێت تا بتوانن کارێکی نێزیک و هاوڕا پێک بهێنن و خزمەتی جیهانی ئیسلام بکەن.

دەوترێت لەم دواییانەدا موفتیی عەرەسبتان ڕایگەیاندووە بەڕێوە بردنی ڕێوڕەسمی شایی و جێژن بە بۆنەی لەدایک بوونی پێغەمبەری گەورە لادەرانەیە، ڕای ئێوە چییە؟

ڕێوڕەسمی شایی بۆ لەدایک بوونی ڕەسوولی گەورەی ئیسلام ئەگەر نوێ خوازی بێت و لە ئاییندا نەهاتبێت، باش و شیاوە و نە نوێ خوازیەکی حەرام، چونکوو ئەو شاییانە بە ئامانجی زیندوو کردنەوەی یەکێک لە دروشمە گرنگەکانی ئیسلام واتا یاد و بیرەوەری پێغەمبەرە. ئێمە موسڵمانان ئەبێ هەر ڕۆژە یادی پێغەمبەر زیندوو بکەینەوە و لە ڕێوێنییەکانی کەڵک وەربگرین و قسەکانی بپارێزین و ناوی بەرز ڕابگرین هەر ئەو جۆرەی کە مرۆڤەکان ناو و یادی گەورەکانیان بەرز رادەگرن. زیندوو کردنەوەی یادی گەورەکان ڕێز دانان بۆ ئەو بایەخانەیە کە لەگەڵیان بوونە و ئەمە باسێکی ئایینی وشک و خاڵی لە ڕۆح و مانا نییە.

مانای راستەقینەی یەکگرتوویی ئیسلامی چییە؟ ئایا ئەبێ جیاوازییەکان و جۆراوجۆرییەکان وەلابنرێن؟

یەکگرتوویی ئیسلامی بە واتای وەلانانی ئایینە ئیسلامییەکان نییە. ئەو یەگرتووییە ئەبێ لە چوارچێوەیەکدا بێت کە موسڵمانان لە سەر بوار و پێوەری هاوبەش یەک بخاتەوە تا بتوانن جیاوازییەکانیان بپارێزن و بەڕێوەی ببەن. ئەو بوارە هاوبەشانە ئەبێ شتگەلێک بێت کە ببێتە هۆی یەکگرتوویی موسڵامانان لە بیر و باوەڕ و بنەرەتدا.  بۆچی بڕێ کەس پێداگری دەکەن کە ئەو هاوبەشییانە نەبینن، لە ئیمان بە خودای گەورە و پێغمەبەرییەوە بیگرە تا باوەڕ بە قیامەت و کتێبی خودا و پێغەمبەرەکانی کە نێردراوی خودا و بەتایبەت ئەوەی کە سەدا ٨٠ ی پرسە ئایینییەکانی ئێمە هاوبەشن و لەمپەر و کێشەی هاوبەش و دوژمانی هاوبەشێک کە هەمانە ئەبێ لەبەرچاو بگرین.

بۆچی بە ئەوەوە کە ئایەتوڵڵا خامنەیی سووکایەتی بە سیمبول و کەسایەتییە بەڕێزەکانی ئەهلی سوننوی حرام ڕاگەیاندووە، بڕێ کەسی شیعە بەتایبەتی لە تریبوونی ئینگلیزییەوە پێداگری دەکەن لە سەر سووکایەتی بە ئەهلی سوننە و بە تەکفیرییان دەزانن؟

ئەو دەنگانەی کە پێداگری دەکەن لە سەر سووکایەتی دوو حاڵەتیان هەیە: یا لە لایەن دەزگا هەواڵگرییە شاردراوەکانەوە ڕێنوێنی دەکرێن و یا نەزانن و خەساری ئەو شتەی کە دەیهێننە سەر زار نازانن چیە. لە هەر دوو حاڵەتدا ئێمە لە گەڵ ئەو جۆرە ڕوانگە دژایەتی بنوێنین و کەسانی تریش هان بدەین، چونکوو ئەوانە نە تەنیا لایەنی ئەهلی بەیت خراپ دەکەن بەڵکوو ئاگری فیتنە و خوێنڕێژی لە نێوان موسڵامنەکاندا و بەتایبەتی شیعەکان گەش دەکەنەوە.

ڕیشەی دژایەتییەکانی شیعە و سوننە لە کوێیە؟

دژایەتییەکانی ئایینە ئیسلامییەکان لایەنی کەلامی و هۆکاری سیاسی و مێژوویی هەیە و ئێمە ئەگەر بەڕاستی بەدوای یەکگرتوویی موسڵمانان و وەدەرنانی فیتنەوەیەن ئەبێ ڕیشە و هۆکارەکانی ئەو دژایەتییانە بە شێوەی زانستی و بێ لایەنانە لێک بدەینەوە و هەوڵ بدەین بۆ لابردنی خاڵە جیاوازییەکان کە بە بێ هۆکار زەق بوونەتەوە.

ڕوانگەی زانا شیعەکان بە ئەهلی سوننە چۆنە؟ ئەهلی سوننە وەکوو برای ئایینی چاو لێدەکەن؟

ڕای بەناوبانگ لای زانایانی شیعە کە نزیک بە ڕای گشتییە لە سەر ئەوەیە کە هەر کەس شایەتیمانی وت ئەوا موسڵمانە و ئەبێ مافی موسڵامنێتی پێ درێت واتا گیان و ماڵ و شەرەفی بەڕێز بێت و قازانجی ئەو قازانجی ئێمە زەرەریشی زەرەریشی زەرەری ئێمەیە.

ناردنی بۆچوون

7 + 3 =