به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئه‌لنه‌شره، جیمی مه‌ک گکۆدریک سه‌باره‌ت به ڕوودانی کاره‌ساتێکی مرۆڤی له یه‌مه‌ن هۆشداری دا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌و له‌مباره‌وه جه‌ختی کرد: به هۆی به‌رده‌وام بوونی شه‌ڕ له‌م وڵاته، زیاتر له ۸ ملیۆن یه‌مه‌نی له مه‌ترسی قات و قڕی دان.
ئه‌م به‌رپرسه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان زیادی کرد: به‌ر گرتن له چوونی یارمه‌تییه مرۆڤییهکان بۆ یه‌مه‌ن بووه‌ته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانێکی مرۆڤی له‌م وڵاته.
ئه‌و جه‌ختی کرد: گه‌ماڕۆی یه‌مه‌ن بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که خوارده‌مه‌نی و ده‌وای پێویست به خه‌ڵکی هه‌ژاری یه‌مه‌ن نه‌گات.
شایانی باسه که ماوه‌ی یه‌ک مانگه که عه‌ره‌بستانی سعوودی گه‌ماڕۆی ئاسمانی و وشکانی له دژی یه‌مه‌ن ده‌ست پێ کردووه.
Your Comment