بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، ڤیلادمیر پووتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە سەردانی بنکەی ئاسمانی حەمیمیم لە سووریا، فەرمانی چوونە دەرەوەی تەواوی هێزە سەربازییەکانی ڕووسیا لە سووریای دەرکرد.
پووتین وتی: من فەرمانم داوەتە وەزیری بەرگری و سەرۆکی ئەرکانی گشتی سوپا، ڕەوتی چوونە دەرەوەی هێزە ڕووسیەکان بەرەو شوێنی مانەوەی هەمیشەییان دەست پێ بکەن.
ناوبراو لە ئەو سەفەردا لە گەڵ بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا دیداری کرد و جەختی کرد کە ئەگەر تیرۆریستەکان لە سووریا هێز بگرنەوە، هێزە ڕووسیەکان وەها هێرشێک بکەنە سەریان کە تا ئێستا بە چاوی خۆیان نەیانبینیبێت.
Your Comment