بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی ئەمڕۆ یەکشەمە لەگەڵ بۆریس جانسۆن وەزیری دەرەوەی بریتانیا لە تاران دیدار و گفتوگۆی کرد.
ڕۆحانی بە ئاماژە بە پێویستی بەرفراون کردنەوەی پەیوەندی و هاوکاری بانکی ئێران و بریتانیا لە پێناو جێبەجێ کردنی بەرجام، وتی: جێبەجێ کردن و پاراستنی بەرجام زۆر گرینگە و بە بڕوای ئێمە دەبێ هەمووان و بە تایبەت گەلی ئێران بتوانن لە قازانجەکانی بەرجام کەڵک وەرگرن.
هەروەها جەختی کرد کە گفتوگۆی تاران و لەندەن دەتوانێ ببێتە هۆی هاوکاری زیاتر بۆ هاتنەی پاوەجێی لە ناوچەکە و ڕیشەکێش کردنی تیرۆریزم لە ناوچە.
زیادیشی کرد: ئاسکرایە کە ئێران بە ڕۆڵگێرانی شیاو دوو وڵاتی لە تیرۆریزم ڕزگار کرد و هیچ کەس ناتوانێ نکۆڵی لەو ڕۆڵە ئیجابیەی ئێران بکات.
Your Comment