AP ١٣٩٦ سەرماوەز ١٨ ٢٢:٢٩

عەبادی کۆتایی هاتنی داعش لە عێراقی ڕاگەیاند

عەبادی کۆتایی هاتنی داعش لە عێراقی ڕاگەیاند

سەرۆک وەزیرانی عێراق دوای سێ ساڵ و نیو لە شەڕێکی ماڵوێرانکەر بە فەرمی کۆتایی هاتنی داعشی ڕاگەیاند

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ حەیدەر عەبادی رایگەیاند: کە شەڕی داعش بە شێوەی قورس و گشتگیر لە عێراق کۆتایی هاتووە.

هەرچەندە داعش لە ڕووی سەربازییەوە شکستی هێناوە و خاکی بە دەستەوە نەماوە، بەڵام هەندێک لە توێژەران و ناوەندە نێودەوڵەتییەکان، هۆشداری دەدەن لەوەی لە داهاتوودا ڕەنگە داعش بە ناوێکی دیکە و لە شێوازێکی جیاوازتردا لە عێراق و سوریا سەرهەڵبداتەوە، بەڵگەشیان بۆ ئەو بۆچوونەیان ئەوەیە کە بیری توندڕەوی و ئەو ئایدۆلۆژیایەی داعش خاوەنیەتی، بە ئاسانی لەناو ناچێت و هەر ئێستاش لەناو بەشێک لە دانیشتوانی ناوچە سونەنشینەکانی عێراق و سوریادا، بیری توندڕەویی لایەنگری هەیە.

News ID 15110

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha