بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێکخراوی پزیشکی یاسایی لە ڕاگەیاندنێکدا ئاماژەی بەوە دا: لە ۱۰ تەرمی تازە دۆزراوە و ناسێنراوەی هاوپەیوەند بە بوومەلەرزەکەی کرماشان یەک کەسیان بۆ هۆی زەختیی برینەکانی لە نەخۆشخانەی کۆچی دوایی کردووە و ٩ کەسی دیکەیان لە لایەن کۆمیتەی پشکنینەوە ناسێنراونەتەوە و بەو پێیە ژمارەی قوربانیانی ناسنامەداری ئەو ڕووداوە ۵۷۹ کەسە کە بە گوێرەی شارەکان بریتین لە:
شاری سەر پێڵ زەهاو: ۵۱۸ کەس و (۱ کەس بێ ناو نیشان)
شاری سەلاس باوەجانی: ۲۳ کەس
شاری کرند (داڵاهۆ): ۱۹ کەس
شاری قەسری شیرین: ۱۶ کەس
شاری کرماشان: ۱ کەس
شاری ئیسلام ئاوا: ۱ کەس
کۆچکردوویەکی بێ ناونیشان.
Your Comment