بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە یەوم سابع، مەحموود عەفیفی وتەبێژی کۆمکاری عەرەب ڕایگەیاند: پێوەندیگەلێک لە لایەن کۆمکاری عەرەبییەوە لە گەل دۆناڵد ترامپ گیراوە تا لە بڕیارەکەی خۆی سەبارەت بە گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تێلاڤیڤەوە بۆ قودس پاشگەز ببێتەوە.
بڕیار وایە ئەمڕۆ کۆمکاری عەرەب لە کۆبوونەوەیەکی بەپەلەدا بڕیاری ئەم دواییانەی دۆناڵد ترامپی بۆ بە فەرمی ناساندنی قودسی داگیرکراو وەکوو پێتەختی ئیسرائیلیان لێک دایەوە. بە وتەی وتەبێژی ئەو کۆمکارە بڕیار وایە وڵاتانی ئەندام لە سەر مافی خەڵکی فەلەستین جەخت بکەن.
Your Comment