ئەندامێکی نووسینگەی ڕەوتی حیکمەتی عێراق:

پێکهێنانی هاوپەیمانی بۆ بەرگری لە دزەی ئێران لە عێراق گاڵته‌جاڕه‌

ناسەی هەواڵ: 4166164 -
ئەندامی نووسینگەی سیاسی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی عێراق بە وتنی ئەوەی کە هاوپەیمانی عەبادی، حەکیم و سەدر بۆ کەم کردنەوەی دزەی ئێران لە عێراق گاڵتەجاڕە، وتی: ئێمە بە پێی بەرژەوەندی عێراق بڕیار دەدەین.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی؛ رەزا جەواد تەقی ئەندامی نووسینگەی سیاسی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی لە وتووێژ لە گەڵ مێهر بە جەخت لە سەر ئەوەی کە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێراق ئەبێ لە کاتی دیاری کراودا بەڕێوە بچێت، ئاشکرای کرد: قسەگەلێک سەبارەت بە دواخستنی هەڵبژاردنەکان دەکرێت، بەڵام ئێمە پێداگری دەکەین کە لە هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا بەڕێوە بچێت. مەرجەعییەت و زۆربەی لایەنە سیاسییەکان لە عێراق جەخت لە سەر بەڕێوە بردنی هەڵبژاردن پێش لە کاتی دیاری کراو دەکەن.

تەواوی لایەنەکان لە عێراق بە پێێ بەرژەوەندی عێراق بڕیار دەدەن

ئەندامی نووسینگەی سیاسی ڕەوتی نیشتمانی عێراق سەبارەت بە هەواڵی بڵاو بوو لە بڕێ لە مێدیاکان لە سەر ڕێککەوتنی سەدر، سەید عەمار حەکیم و عەبادی بە پاڵپشتی عەرەبستان بە مەبەستی دوور کردنی ئێران لە دزە بۆ ناو عێراق وەکوو گاڵتەجاڕێک وایە. عەبادی، حیکمەی نیشتمانی و سەدر ئامانجیان دابین کردنی داهاتووی عێراقە. هاوئاهەنگی ئەو کەسانە لە گەڵ عەرەبستان زۆر سەیرە.

جەواد تەقی بە جەخت لە سەر ئەوەی کە کەم کردنەوەی دزەی ئێران لە لایەن عەرەبستان و کەسانی ترەوە لە کردەوەدا قبووڵ نەکراوە، وتی: ئێران چەندین دەیەیە کە لە گەڵ دۆخی سیاسی عێراقدا ئاشنایە و ئێران و عێراق هەم لە باری مێژوویی و هەم لەباری جوگرافیاییەوە لێک نزیکن و هاوئاهەنگی و یارمەتی ئێران بە عێراق هەمووان لە دۆست و دوژمن دەیبینن.

بڕیار بە پێی بەرژەوەندی، حیکمەت و سەرفرازی لە ڕێبەری شۆڕشی ئێرانەوە فێر بووین

ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد: لایەنێکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی ڕەچەڵەکی دینی ئەو ڕەتەیە، سەرۆکی ئەو ڕەوتە لە حەوزەی قوم و نەجەف ناسراوە و مەرجەعەکانی قوم لە گەڵ ئاشنان. ئەم بنەڕەتە دینییە بۆ خەڵکی عێراق گرنگە و لەوە ئەچێ لە کۆڵان و بازاڕدا قسەگەلێک هەبێت، بەڵام بنەڕەتی خەڵکی دینییە.

هەروەها وتی: لایەنی تری ئەو ڕەوتە ئازادییە، دین لە گەڵ ئازادی، نەک دواکەوتوویی، لانی تری ئەو ڕەتەیە. دین لە گەڵ ئازادی خەڵک وەردەگرێت نەک دین بە تەنیا و ئەبێ لە گەڵ ڕاستییەکانی کۆمەڵگا هاوڕێ بێت.

جەواد تەقی لە کۆتاییدا بە جەخت لە سەر بڕیار بە پێی بەرژەوەندییەکانی عێراق وتی: ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران فێرمانی کردووە کە پێوەندی خۆمان لە گەڵ کەسانی تر بە پێی پێویست، حیکمەت و سەرفرازی ڕێک بکەین و ئەوە لە بنەڕەتنامەی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانیش هێنراوە. بە پێی پێداویستی عێراق و بە پێی سەربه‌رزی  پێوەندی خۆمان ڕێک دەخەین و ژیرانە لە گەل پرسەکان ڕووبەڕوو دەبینەوە.
 

ناردنی بۆچوون

2 + 5 =