ئیران هۆشداریی دا؛

ئینتیفازەی نوێ له‌ فه‌له‌ستین سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌

ناسەی هەواڵ: 4165086 -
وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە بڕیاری دەوڵەتی ئەمریکا بۆ گواستنەوەی باڵوێزخانەی لە تەلاویووە بۆ بەیتولموقەدەس و بە فەرمی ناسینی ئەو شارە وەک پایتەختی ڕژیمی زایۆنی بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی دەرەوەی ئێران کۆماری ئیسلامی ئێران هەنگاوی دەوڵەتی ئەمریکا بۆ گواستنەوەی باڵوێزخانەی لە تەلاویووە بۆ بەیتولموقەدەس و بە فەرمی ناسینی ئەو شارە وەک پایتەختی ڕژیمی زایۆنیی بە توندی ئیدانە کرد و ئەو کارەی بە پێشێل‌کردنی ڕاشکاوانەی بڕیارنامەی نێودەوڵەتییەکان زانی.

لە بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی ئێراندا وێرای ئاماژە بە پێگەی بەرزی مزگەوتی ئەقسا وەک یەکەم قیبلەی موسڵمانان، هاتووە: مزگەوتی ئەقسا بەشی دانەبڕاوی فەلەستینە و هاوکات یەکێکە لە سێ زیارتگای پیرۆزی ئیسلام، هەر بۆیە لە کەس شاراوە نییە کە ڕژیمی زایۆنی بۆ زاڵبوونی تەواو بە سەر بەیتولموقەدەس دەستی داوەتە هەڵمەتی جۆراوجۆری وەک دەرکردنی دانیشتووانی سەرەکی، داگیرکردنی زەوی و زارەکانیان و جێگیرکردنی یەهوودییەکان بە ئامانجی گۆڕینی دیموگرافیای ئەو شارە و وێرانکردنی ئاسەوازر و زیارەتگا پیرۆزەکانی ئیسلامی و هەروەها دەستدرێژی بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا لە رێگەی ڕەخساندنی دەرفەت و جیهازات بۆ جووە ڕادیکاڵەکان و رێگەی لە چوونی موسڵمانان و زیارەتکاران بۆ زیارەت و بەشداری لە نوێژی هەینی و پێشێل کردنی مافی هاووڵاتیی دانیشتووانی فەلەستینی.

ڕاشگەیێندراوە: کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام جەختی لەوە کردۆتەوە کە گرینگترین هۆی تێکدانی سەقامگیری و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناڤین، درێژەی داگیرکاری ڕژیمی زایۆنی و پاڵپشتی لاگرانەی ئەمریکا لەو ڕژیمە و بێ بەشبوونی گەلی چەوساوەی فەلەستین لە مافە سەرەتاییەکانی بۆ پێکهێنانی دەوڵەتێکی سەربەخۆ بە پایتەختی قودسی شەریفە. ئەوە لە کاتێکدایە کە لە سای هەوڵی دزێوانەی ئەمریکا و هاوپەیمانانی بۆ داسەپاندنی رێکاری سازشگەرانە، نە تەنیا لانی كەمی ئاواتی گەلی فەلەستینی لە قەوارەی بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایش و کۆمەڵەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانی دابین نەکردووە، بەڵکوو درێژەی شارۆچکەسازییەکان و داگیرکردنی زەوی و زاری زیاتر و ... لە سای پاڵپشتیی ئەمریکا لەو ڕژیمە و کەمتەرخەمیی کۆمەڵە و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان رۆژ بە رۆژ لەو داواکارییە شرعی و یاساییە دوور خستوونەتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەکەیدا بە ئاماژە بە بڕیاری هاندەرانە و ناژیرانەی ئەمریکا بۆ بە فەرمی ناسینی بەیتولموقەدەس وەک پایتەختی ڕژیمی زایۆنی، دەشڵیت: ئەو بڕیارە نە تەنیا یارمەتیی ئاشتی و سەقامگیری ناوچە نادات، بەڵکوو بۆتە مایەی شەرمەزاربوونی بەڵنییەکانی شۆمی دەوڵەتی ئەمریکا و ناڕەوایی زیاتری ئەو وڵاتە لای ئەو وڵاتانەی کە هێسطاش بڕوایان بە بێ لایەنی لە ڕەوتی تراویلکەیی دانوستانەکانی ئاشتی هەیە و هاوکات دەبێتە هۆی هاندانی موسڵمانان و گەشاندنەوەی ڕاپەڕین و ئینتفازەی نوێ و تەشەنەسەندنی توندئاژۆیی و هەڵمەتی توندوتیژانە زیاتر کە بەرپرسایەتییەکەی لە ئەستۆی دەوڵەتی ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنییە.

ئاماژە بەوەش دراوە: ئێستاش کە بە پێی بڕیارنامەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەو کارە جۆرێک داگیرکارییە، ئەو کارەی ئەمریکا پێشێل کردنی ئاشکرای بڕیارنامەی باسکراوە؛ کەواتە کۆماری ئیسلامی ئێران بە توندی بە فەرمی ناسرانی بەیتولموقەدەس وەک پایتەختی ڕژیمی زایۆنی لە لایەن ئەمریکاوە ئیدانە دەکات و داوا لە هەموو کۆمەڵگای نێودەوڵەتی، وڵاتانی زلهێز و بە دەسەڵات بە تایبەت وڵاتانی ئیسلامی دەکات کە لە پێناو پاراستنی سەقامگیری و پاوەجێی ناوچە، پێشگری بکەن لەو کارەی ئەمریکا کە تەنیا بە سوودی ڕژیمی زایۆنییە.

بەیاننامەکەی جەخت لەوەش دەکاتەوە: کۆماری ئیسلامی ئێران وێرای ڕاگەیاندنی هاوڕیزیی تەواوی خۆی لە گەڵ خەڵکی فەلەستین، بۆ جارێکی دیکە داکۆکی لە بەرپرسایەتیی گرینگی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە تایبەت ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کۆتایی هێنان بە داگیرکاریی فەلەستین و قودسی پیرۆز و یارمەتری گەیاندن بە خەڵکی ئەو وڵاتە بۆ مسۆگەرکردنی مافە ڕەواکانیان دەکاتەوە.

ناردنی بۆچوون

3 + 3 =