به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له سومرییه نیوز، نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له عێراق (یۆنامی) ئه‌مڕۆ له له کوژران و بریندار بوونی ۳۸۰ شارۆمه‌ندی عێراقی له میانه‌ی مانگی نۆڤامبه‌ر و به هۆی هێرشه تیرۆریسته‌کان هه‌واڵی داوه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له کۆی ۳۸۰ که‌سه‌که، ۱۱۷ که‌سیان کوژران و ۲۶۴ که‌سی دیکه‌ش به سه‌ختی بریندار بوون، هه‌موو ئه‌مانه‌ش به هۆی ده‌مارگرژییه‌کانی مانگی نۆڤامبه‌ر له عێراقدا بووه.
یۆنامی ئاماژه‌ی داوه که ۱۱۴ که‌س له خه‌ڵکی سڤیل کوژراوه که ۲ که‌سیان هێزی پۆلیس بوون، هه‌روه‌ها ۲۶۴ که‌سی بریندار بوو ههمووینا که‌سی سڤیلین. زیاترین ده‌مارگرژی و کوژراو له شاری به‌غداد بووه که ۵۱ که‌سی تێدا کوژراوه و ۱۵۰ که‌سی دیکه‌ش له‌م شاره بریندار بوون.
شایانی باسه که نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه‌ی یه‌کگرتووه‌کان له عێراق هه‌ر مانگ ئاماری قوربانییه‌کانی ده‌مارگرژییه‌کان له جیهاندا ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
Your Comment