حەشدی شەعبی بەشداری هەڵبژاردنی پارلمانی عێراق دەکات

وتەبێژی عەسائیبی ئەهلی حەقی سەر بە هێزەکانی حەشدی شەعبی عێراق جەختی کرد کە هاوپەیمانی حەشد شەعبی ڕۆڵی گرنگی لە هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانی عێراقدا دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە شەرقول ئەوسەت، نەعیم عبودی، وتەبێژی گرووپی عەسائیبی ئەهلی حەق ڕایگەیاند کە زۆربەی گرووپەانی حەشدی شەعبی لە ژێر لیستێکی سەربەخۆ بەشداری هەڵبژاردنی پارلمانی عێراق لە مەی ساڵی ۲۰۱٨ دەکەن.

ئەو بە بڵاو کردنەەی ئەم بابەتە زیادی کرد: ئەم هاوپەیمانییەی حەشد شەعبی لە دوای پۆستی سەرۆک وەزیران نییە، بەڵام ڕۆڵی گرنگی لە هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانی عێراقدا دەبێت.

عبودی هاوپەیمانی لە ژێر ناوی تەحالوفی موجاهدینی ڕەت کردەوە و وتی: چەند مانگە کە گرووپەکانی عەسائبی ئەهلی حەق، یەکینەکانی سەیدول شوهەدا، حزبوڵای عێراق، ڕێکخراوی بەدر و گرووپی ئوفیا سەرقاڵی دانوستانن تاکوو پێکەوە لە ژێر ناوی هاوپەیمانییەک بەشداری بەهێزی هەڵبژاردنەکان بکەن.

ئەو سەبارەت بە قسەکانی حەیدەر عەبادی کە چەکدارەکان ناتوانن بەشداری هەڵبژاردن بکەن، وتی: ئێمە پشتگیری ئەم یاسایە دەکەین بەڵام ئەم گرووپانە سیاسین نەک هێزی سەربازی و تەنانەت گرووپی وەک بەدر و عەسائیبی ئەهلی حەق ئێستە لە پارلمانی عێراق نوێنەریان هەیە و سەربازی نین. حەشدی شەعبی بە لیستێکی سەربەخۆ بەشداری هەڵبژاردن دەکات

News Code 14959

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 8 =