به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، هاوکات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه چوونی ۲۲مین کۆنفڕانسی وڵاتانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی دژایه‌تی کردنی چه‌کی کیمیایی، ڕێوڕه‌سمی یاد کردنه‌وه و ڕێز گرتن له قوربانیانی چه‌کی کیمیایی له ناوه‌ندی دژایه‌تی کردنی چه‌کی کیمیایی له لاهه به‌ڕێوه چوو.
له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕێکخراوی قه‌ده‌غه‌ی چه‌کی کیمیایی، سه‌رۆکی کۆنفڕانسه‌که، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هۆله‌ند و شاره‌داری لاهه به‌شداریان کرد و جه‌ختیان کرده‌وه که ههوڵکان بۆ دژایه‌تی کردنی چه‌کی کیمیایی درێژه‌ی ده‌بێت و هه‌رگیز ده‌ستی لێ هه‌ڵناگرن.
ئه‌حمه‌د ئۆزمجو، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێکخراوی قه‌ده‌غه‌ی چه‌کی کیمیایی له‌مباره‌وه وتی: ئازاری قوربانیانی چه‌کی کیمیایی به ڕوونی نیشانی ده‌دات که ئێمه دبێت سوور بین له سه‌ر دژایه‌تی کردنی ئه‌م جۆره چه‌کانه. دژایه‌تی کردنی ئه‌م چه‌کانه و هه‌وڵ دان بۆ که‌م کردنه‌وه‌یان له هه‌موو جیهان، ئه‌رکی هه‌موومانه.
شایانی باسه که دوکتور عه‌لیڕه‌زا جه‌هانگیری نوێنه‌ر و باڵوێزی ئێران له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا به‌شداری کرد و چه‌پکه گوڵێکی پێشکه‌ش به په‌یکه‌ره‌ی عومه‌ر خاوه‌ر و قوربانییه‌کانی چه‌کی کیمیایی له سه‌رده‌شت و هەڵه‌بجه له هه‌رێمی کوردستان کرد. له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا به‌شێک له قوربانییه‌کانی چه‌کی کیمیایش به‌شداریان کردبوو.
Your Comment