به ڕاپۆرتی ئاژانسی ههواڵی مێهر، جێمس ماتیس، وەزیری بەرگری ئەمریکا لە کاتی قسەکردنی بۆ رۆژنامەنووسان لە فرۆکەیەکی سەربازییەوە کە بەرەو قاهیرەی پایتەختی میسر دەچێت، وتی: "پێشبینی ئەوە دەکات لەگەڵ نزیک بوونەوەی کۆتایی داعش، لەبری پڕچەک کردنی هێزە کوردییەکانی سوریا، هەوڵی پاراستنی ناوچەکان بدەن."
روونشیکردەوە: "یەپەگە پڕچەککراوە، بۆیە لەگەڵ کۆتایی هاتنی پرۆسەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، ئەوانیش پێویستیان بەچەکی زیاتر نییە، بەڵکوو پێویستیان بە ئاسایش و هێزەکانی پۆلیس هەیە، بۆ ئەوەی خەڵکی دڵنیابن لەوەی داعش جارێکی تر ناگەڕێتەوە."
کاتێکیش پرسیاری ئەوەی لێکرا ئەم قسانە مانای ئەوەیە ئەمریکا پێدانی چەک بەو هێزانە رادەگرێت، جێمس ماتیس وتی : " بەڵێ، ئەو کارە دەکەین، پێشتر سەرۆک رایگەیاندبوو".
پێشتر دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا وتبووی: پێداچوونەوە بە هاوکارییە سەربازییەکانیان بۆ هاوبەشەکانیان لە سوریا دەکەن.
Your Comment