بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە ڕادیۆ نەوا، پاش ڕووداوه‌کانی کەرکووک و خورماتو، باڤڵ و لاهور تاڵه‌بانی لە بەرواری 30ی ئاکتەوبردا پێشنیاری چونی فه‌وجه‌کانی سه‌ربه لیواکانی سه‌رۆک کۆماریان بۆ ئه‌و دوو شاره کردووە، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق-یش به پێشنیاره‌که ڕازی بووه و دواتر له کۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ته ئه‌منییه‌کاندا بڕیاری له‌سه‌ردرا.
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان، فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆک کۆماری عێراق به بیانوی ئه‌وه‌ی لەوبارەیەوە پرسی پێنه‌کراوه و هه‌روه‌ها نه‌مانی ئه‌و فه‌وجانه مه‌ترسی له‌سه‌ر ئه‌منیه‌تی خۆی دروست ده‌کات، رێگری له جێبه‌جێکردنی بڕیاره‌که ده‌کات.
شوان داودی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لەوبارەوە نیگەرانیی خۆی بۆ ئەو هەڵوێستەی سه‌رۆک کۆمار که خۆی کورد و یه‌کێتیشه، دەربڕیوە.
ئەوە لە کاتێکدایە کە فوئاد مه‌عسوم خۆی له بینینی به‌رپرسه کورده‌کانی کەرکووک که بۆ ئه‌و پرسه ده‌یانه‌وێت سه‌ردانی بکه‌ن، ده‌دزێته‌وه.
Your Comment