به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له کاناڵی سومرییه، سه‌ر له‌شکه‌ر عه‌لی فازڵ عومران، فه‌رمانده‌ی هاوبه‌شی ئۆپراسیۆنی که‌رکووک ڕۆژی شه‌مه ڕایگه‌یاند که فه‌رمان دراوه تاکوو ژووری ئۆپراسیۆنی که‌رکووک شوێنی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنی ڕۆژهه‌ڵاتی دیجله بگرێته‌وه.
عومران زیادی کرد: ئه‌م فه‌رمانده‌ییه له که‌رکووک جێگیر ده‌کرێت و به‌رپرسی دابین کردنی ئه‌منیه‌ت و چاودیڕی کردن به سه‌ر هه‌موو ناوه‌نده ئه‌منییه‌کانی ئه‌م پارێزگایه ده‌بێت.
ئه‌و هه‌روه‌ها داوای کرد که ئاواره‌کانی که‌رکووک هه‌رچی زووتره بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ماڵ و حاڵی خۆیان و ناوه‌نده حکومییه‌کان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌موو جۆره هاوکارییه‌ک پێشکه‌ش بکه‌ن.
Your Comment