بیانییەکان دەبێ هێزەکانیان لە عێراق ببەنە دەرەوە

وتەبێژی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەقی عێراق وتی: بیانییەکان پاش سەرکەوتنی یەکجاریی هێزە عێراقییەکان بە سەر تیرۆریستانی داعشدا دەبێ هێزەکانیان لەو وڵاتە ببەنە دەرێ.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نەعیم عەبوودی لە وتووێژ لە گەڵ ئاژانسی هەواڵی "فورات نیوز" وتیشی: "ئێمە وەک هێزەکانی خۆڕاگریی عێراق هیچ بەرەیەک لە دژی  بەرەیەک لە دژی لایەنەکی دیاردا ناکەینەوە، بەڵام بیانییەکان پاش سەرکەوتنی یەکجاریی هێزە عێراقییەکان بە سەر تیرۆریستانی داعشدا دەبێ هێزەکانیان لەو وڵاتە ببەنە دەرێ.

عەبودی دوای ئاماژە بە هوڵوێستی سیاسیی دەوڵەتی عێراق هەمبەر بە وڵاتانی دراوسێ وەک هەنگاوێکی باش لەو بوارەدا، زیادی کرد: بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق به پرسی کەمتەرخەمیی هەندێک لە وڵاتانی عەرەبی سەبارەت بە چوونی تیرۆریستان لە وڵاتەکەیانەوە بۆ عێراقدا دەچێتەوە.

ناوبراو وێرای داکۆکی لەوەی کە رێبەرانی حەشدی شەعبی پەیجۆری گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەن، هێرشی ئەمدواییەی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ سەر هێزی عێراقی لە مەخمووری وەک هەڵمەتێکی دڵتەزێن وەسف کرد و داوای لە دەوڵەتی فیدراڵ کرد کە هەمبەر بەو ڕووداوە هەڵوێست بگرێت.

News Code 14001

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 4 =