به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سهرکونسولگهری ئێران له هه‌ولێر له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه‌ی دا: سنووری باشماخ له نێوان مه‌ریوان و پارێزگای سلێمانی له به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌مه (ئه‌مڕۆ)وه کاره‌کانی خۆی ده‌ست پێ ده‌کاته‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا هاتووه: دوای داواکاری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی حه‌ڵه‌بجه ڕۆژی چوارشه‌مه (ئه‌مڕۆ) سنووری باشماخ له نێوان مه‌ریوان و سلێمانی به فه‌رمی ده‌کرێته‌وه و کاره ئاساییه‌کانی خۆی ده‌ست پێ ده‌کاته‌وه، به‌م شێوه‌یه بێجگه له هات و چووی گه‌شتیاره‌کان سه‌رجه‌م کاره‌کانی ئاڵ و گۆڕی که‌ل و په‌لیش ده‌ست پێ ده‌کاته‌وه.
هه‌روه‌ها له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتووه: سه‌باره‌ت به کردنه‌وه‌ی سنووره فه‌رمییه‌کانی دیکه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان هێشتا تاکوو ئێسته هیچ بڕیارێک نه‌دراوه.
Your Comment